Accessibility links

عەبادی خۆی وەک سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی ناودێردەکات


سەرۆک وەزیری عێراق خۆی وەک سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی ناودێرکرد، ئەمەش سێ ڕۆژ پاش ئەوەی فالح ئەلفەیازی لەو پـۆستە دەرکرد لەسەر هەوڵدانی بۆ پـشتیوانیکردنی هاوپەیمانێتیـیەکی پەرلەمانی ڕکابەری.

ئۆفیسی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیری عێراق ئەمڕۆ دووشەممە لە ڕێگەی فەیسبوکەوە" فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان و سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی دکتۆر حەیدەر عەبادی سەردانی بارەگای دەستەکەی کردووە بە مەبەستی ئاگاداربوون لە ڕەوشەکە تیایدا."

پـێنجشەممەی ڕابردوو حەیدەر عەبادی فەرمانی کرد فالح فەیاز لە پـۆستەکانی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی و سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی و دەزگای ئاسایشی نیشتمانی لاببرێت. دەڵێت ناوبراو کاری سیاسی و حزبی کردووە، ئەمەش لەگەڵ ئەرکەکەی یەک ناگرێتەوە.

بەپـێی بەشێک لە میدیاکانی عێراق فالح فەیاز هەوڵی داوە ژمارەیەک لە ئەندامانی نێو هاوپەیمانێتی نەسری حەیدەر عەبادی قایل بکات بچنە پاڵ هاوپەیمانێتیـیەکەی نوری مالیکی ڕکابەری حەیدەر عەبادی.

XS
SM
MD
LG