Accessibility links

سەرۆک وەزیری عێراق فەرمان دەکات لێکۆڵینەوە بکرێت لەسەر ئیدیعاکانی گەندەڵی لە گرێبەستەکانی چەکدا


سەرۆک وەزیری عێراق فەرمانی کردووە لیژنەی دەستپاکی لە دەوڵەت لێکۆڵینەوە بکات لەسەر ئەو ئیدیعایانەی دەڵێن گەندەڵی لە گرێبەستەکانی کڕینی چەک کراون.

ئۆفیسی حەیدرە عەبادی ئەمڕۆ دووشەممە ئەمەی ڕاگەیاند پاش ئەوەی لە دانیشتنێـکی پەرلەماندا کە خالید عوبێدی وەزیری بەرگری بۆی بانگهێشتکرابوو بە مەبەستی لێپـرسینەوە سەبارەت بە گەندەڵی لە وەزارەتەکەیدا.

هەروەها ئۆفیسەکە لە فەیسبوکەکەی نووسیویەتی عەبادی باسی لەوەش کردووە کەس لە سەروو یاساوە نیـیە و دەبێت لێکۆڵینەوەکە لەگەڵ لیژنەکانی تایبەت بە لێکۆڵینەوە لە نێو پەرلەمان ئەنجام‌بدرێت.

لە دانیشتنەکەدا وەزیری بەرگری، سەرۆکی پەرلەمانی بە گەنەدەڵی تاوانبارکرد، ئەمەش لە کاتێـکدا خۆی بانگهێشتکرابوو بۆ وەڵامدانەوە لەسەر بە هەدەربردنی ملیۆنان دۆلار و لاوازبوونی هێزە چەکدارەکان بە شێوەیەک کە لە ساڵی 2014 لە بەردەم داعش هەرسیان هێنا.

خالید عوبێدی ڕۆژی شەممە لە چاوپـێکەوتنێـکیدا لەگەڵ کەناڵی ئەلعێراقیە گوتی بانگهێشتکردنی بۆ پەرلەمان تەنیا پـیلانگێڕیـیەکە لە لایەن گەندەڵکارانەوە و ئامانجی سیاسی لە پشـتە.

عێراق لە 168 وڵات لە پـلەی 161 هەمینە بۆ ڕوون ئاشکرایی لە دارایـیەکەیدا، واتە تەنیا 7 وڵات لەو لیستە لە عێراق زیاتر گەندەڵیـیان تێدایە.

XS
SM
MD
LG