سه‌رکرده‌ی باڵای له‌شکری وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له دوای تێپه‌ربوونی دوا مۆڵه‌تی کاشانهوهی هێزه‌کانی هه‌تا کۆتایی ئه‌مساڵ ژماره‌یه‌کی زۆری سه‌ربازه‌کانی له عێراقدا بهێڵێته‌وه، ئه‌وا ڕه‌نگه عێراقییه‌کان به هێزێکی داگیرکه‌ر چاویان لێبکه‌ن.
ژه‌نه‌ڕاڵ ڕه‌ی ئۆدێرنۆ که ئه‌م هه‌فته‌یه ئه‌رکی سه‌رۆکی ستونه له‌شکرییه‌کانی پێ سپێردرا، نه‌یگوت که پێوسیته چه‌ند له هێزه‌کان له عێراقدا بمێننه‌وه. به‌ڵام گوتی مانه‌وه‌ی ژماره‌یه‌کی زۆری هێزی ئه‌مه‌ریکا له‌و وڵاته‌دا بۆی هه‌یه ببێته هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا له ئامانجی بۆ مسۆگه‌رکردنی ئه‌وه‌ی عێراقییه‌کان پشت به‌خۆ ببه‌ستن دوور بکه‌وێته‌وه.