کاربه‌ده‌ستانی عێراقی ده‌ڵێن هێرشبه‌رێکی خۆکوژ که وا دیاربوو کاروانێکی له‌شکری ئه‌مه‌ریکای کردبوو به ئامانج ڕۆژی چوارشه‌ممه 2 که‌سی مه‌ده‌نی له باکوری به‌غدا کوشت.
لێکۆڵه‌ران ده‌ڵێن هێرشبه‌ره‌که به سواری ماتۆرێکه‌وه بووه و بۆمبه‌که‌ی له نزیک کاروانێکدا ته‌قاندۆته‌وه که به‌ره‌و پارێزگای دیاله ده‌ڕۆشت. 5 که‌سی دیکه له‌و هێرشه‌دا برینداربوون.
له‌وه‌تای هه‌ڵـبژاردنه په‌رله‌مانیـیه‌که له مانگی سێ کراوه توندوتیژیـیه‌کان له‌و وڵاته زیادی کردووه و تا ئێستاش ڕوون نیـیه کام لایه‌ن حکومه‌تی نوێ پـێـکده‌هێنێت.