وه‌زیری به‌رگری وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا لیۆن په‌نێتا ده‌ڵێت هیچ بڕیارێـک سه‌باره‌ت به ئاینده‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له عێراقدا نه‌داروه له پاش کۆتایی ئه‌مسـاڵ که دوا واده‌ی کشـانه‌وه‌یانه له‌و وڵاته.
به‌ڕێز په‌نێتا سێشه‌ممه ئه‌م لێـدوانه‌ی دا پاش ئه‌وه‌ی ڕاپـۆرته‌کانی میدیا له زاری کاربه‌ده‌سـتێـکی باڵای له‌شـکریـیه‌وه بڵاویان‌کرده‌وه که‌وا وه‌زیری به‌رگری پـلانێـکی په‌سه‌ندکردووه بۆ هێشتنه‌وه‌ی 3 هه‌زار سه‌ربازی ئه‌مه‌ریکایی له عێراق وه‌ک به‌شێـک له ئه‌رکێـکی مه‌شقپـێـکردن.
لیۆن په‌نێتا له نیویۆرک به په‌یامنێرانی گوت ده‌بێت ژماره‌ی هێزه‌کان له میانه‌ی دانوسـتاندنه‌کاندا له‌گه‌ڵ ڕێبه‌رانی عێراقی بڕیاری له‌سه‌ر بدرێت.
گوته‌بێژی کۆشـکی سـپـی جه‌ی کارنی گوتوویه‌تی ئه‌و دانوسـتاندنانه به‌رده‌وامن و عێراق داوای مانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکای نه‌کردووه. گوتووشیه‌تی ئه‌مه‌ریکا به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر کارکردن به‌و ڕێـکه‌وتنه ئاسایشـیـیه‌ی که له ئێسـتادا هه‌یه و تیایدا بڕیاری کشـانه‌وه‌ی هه‌موو هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا دراوه هه‌تا کۆتایی ئه‌مسـاڵ.
جێی ئاماژه پـێـکردنه هه‌نووکه که‌متر له 50 هه‌زار سه‌ربازی ئه‌مه‌ریکایی له عێراقدا هه‌ن. له کاتێـکدا له سـاڵی 2009 ژماره‌یان 140 هه‌زار بوو.