ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه حوکمی له‌سێداره‌دانیان جێبه‌جێکرد به‌سه‌ر عه‌بد حمود سـکرتێری تایبه‌تی سه‌دام حسێن سه‌رۆکی پـێشـووی عێراق.
گوته‌بێـژێـکی وه‌زاره‌تی دادی عێراق حه‌یده‌ر ئه‌لسه‌عدی گوتی وه‌زاره‌تی داد ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه بڕیاری ئیعدامکردنی عه‌بد حمودی جێبه‌جێکرد له‌سه‌ر تاوانه‌کانی دژی مرۆڤایه‌تی.
جێی ئاماژه‌کردنه دادگای باڵای تاوانه‌کانی عێراق له 26 ی مانگی ده‌ی سـاڵی 2010 دا حوکمی ئیعدامی بۆ عه‌بد حه‌مید مه‌حمود ئه‌لتکریتی که به عه‌بد حمود ناسراوه بڕیـیه‌وه.