کاربه‌ده‌سـتانی عێراق ده‌ڵێن 3 ته‌قینه‌وه بازاڕێـکی قه‌ره‌باڵغی به‌غدای پایته‌ختی هه‌ژاند و له ئاکامدا به لایه‌نی که‌م 8 که‌س کوژران و 20 که‌سی دیکه برینداربوون.
ته‌قینه‌وه‌کان ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه و له یه‌که‌م ڕۆژی جه‌ژنی قورباندا بازاڕی شۆڕیجه‌یان گرته‌وه و ئاگری له به‌شێـکی خسته‌وه.
هه‌رچه‌نده توندوتیژی له عێراقدا که‌مبووه‌ته‌وه، به‌ڵام هێشـتا نزیکه‌ی ڕۆژانه هێرشی خوێناوی ده‌کرێن له‌و ده‌مه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا هه‌نگاوده‌نێت بۆ کشـانه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و 33 هه‌زار سه‌ربازه‌ی خۆی له‌و وڵاته.