ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق ده‌ڵێن ڕۆژی هه‌ینی له ئاکامی ته‌قینه‌وه‌ی چه‌ند بۆمبێـک له به‌غدای پایته‌خت به لایه‌نی که‌م 3 پـۆلیس کوژراون و 26 که‌سی دیکه برینداربوون.
ڕاپـۆرته‌کان ده‌ڵێن پـۆلیسێـک له ڕۆژئاوای به‌غدا کوژراوه له‌و ده‌مه‌ی بۆمبێـک به هێزێـکی گه‌ڕۆکی پـۆلیسـدا ته‌قیوه‌ته‌وه. پـێـنج که‌سی دیکه له‌و هێرشه‌دا برینداربوون که دووانیان ئه‌فسه‌رن.
له هێرشێـکی دیکه‌دا له پایته‌ختی عێراق بۆمبێـکی لاڕێ له به‌شی ڕۆژئاوای شـاره‌که به هێزێـکی گه‌ڕۆکی له‌شـکریدا ته‌قیوه‌ته‌وه و له ئه‌نجامدا 6 که‌س برینداربوون که دووانیان سه‌ربازن.
له لایه‌کی دیکه و له ناوه‌ندی به‌غدا له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێـک 2 پـۆلیس کوژراون و 4 ی دیکه برینداربوون. له باکوری به‌غداش بۆمبێـک ته‌قیوه‌ته‌وه و له ئاکامدا 2 پـۆلیس و13 هاوڵاتی سیڤیل برینداربوون.
ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ش پـۆلیس ڕایگه‌یاند که‌وا کۆمه‌ڵێـک چه‌کدار خۆیان داوه به‌سه‌ر شوێنێـکی ئاڵوگۆڕکردنی دراو له به‌غدا و 3 که‌سیان کوشـتووه.