ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه کۆمه‌ڵێـک چه‌کدار هێرشیان کردۆته سه‌ر چه‌ند خاڵێـکی پـشـکنین و ژماره‌یه‌ک ماڵی کاربه‌ده‌سـتانی ئاسایشی له شـارۆچکه‌ی حه‌دیسه‌ی ڕۆژئاوای عێراق.
فازیل ئه‌لنمراوی به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشـخانه‌ی گشـتی حه‌دیسه گوتوویه‌تی ته‌رمی27 پـۆلیس له‌گه‌ڵ ته‌رمی یه‌ک له چه‌کداره‌کان گه‌یشـتووه‌ته نه‌خۆشـخانه‌که‌یان. گوتووشیه‌تی 3 پـۆلیسیش به برینداری هاتوون.
گوته‌بێژێـکی پـۆلیسی حه‌دیسه ڕایگه‌یاند دوو ئه‌فسه‌ر که یه‌کێـکیان پله‌ی عه‌قید بووه و ئه‌وی دیکه‌یان نه‌قیب له نێو پـۆلیسه کوژراوه‌کاندان. گوتیشی ڕێـکخراوی ئه‌لقاعیده له‌و هێرشانه به‌رپـرسیاره، چونکه بڵاوه‌کراوه‌کانی ئه‌و ڕێـکخراوه له نێو یه‌ک له‌و ماشێنانه‌ی هێرشبه‌ره‌کان به‌جێـیان‌هێشـتبوو دۆزراونه‌ته‌وه.
عوه‌ید خه‌ڵه‌ف به‌ڕێوه‌به‌ری پـۆلیسی بروانه‌ی باشوری حه‌دیسه ده‌ڵێت هێرشه‌کان چه‌ند کاتژمێرێـکی خایاندووه و تیایدا چه‌کداره‌کان جلوبه‌رگی له‌شـکریـیان پـۆشیبوو و هه‌روه‌ها ماشێنی دزراوی له‌شـکریان به‌کارهێنابوو. ده‌شڵێت له یه‌ک کاتدا له ڕۆژهه‌ڵاتی و ڕۆژئاوای شـارۆچکه‌که ده‌سـتیان به هێرشه‌که‌یان کردووه. ده‌ڵێت 6 پـۆلیسیان له خاڵی پـشـکنینی ڕۆژهه‌ڵاتی شـارۆچکه‌که کوشـتووه و 6 ی دیکه له خاڵی ڕۆژئاوا.
ده‌شڵێت پاشـان خۆیان به شـارۆچکه‌که‌دا کردووه که له‌وێ چه‌کداری دیکه له چاوه‌ڕوانیاندا بوون و به‌وه‌ش ژماره‌یان چووه‌ته زیاتر له 50 چه‌کدار و پاشـان ده‌سـتیانکردووه به هێرشبردنه سه‌ر خاڵه‌کانی پشـکنینی پـۆلیسی له ناو شـارۆچکه‌که‌دا.
دواتر کۆمه‌ڵێـک له چه‌کداره‌کان به‌ره‌و ماڵی عه‌قید محه‌مد شوفیر به‌ڕێوه‌به‌ری پـێشووی فه‌وجی ته‌واری حه‌دیسه ڕۆیشتوون و له‌وێ 3 له پاسه‌وانه‌کانیان کوشـتووه و خۆشیان بردووه و کوشـتوویانه و ته‌رمه‌که‌یان له بازاڕی شـارۆچکه‌که فڕێ‌داوه.
کۆمه‌ڵێـکی دیکه‌ی چه‌کدراه‌کان خۆیان به ماڵی نه‌قیب خالید محه‌مه‌د سایل فه‌رمانده‌ی هێزی تایبه‌تی حه‌دیسه کردووه و 3 پاسه‌وانی ئه‌ویشیان کوشـتووه و خۆیان ڕفاندووه و دواتر به چاو به‌سـتراوی کوشـتوویانه و ته‌رمه‌که‌یان له گه‌ڕه‌کێـکدا فڕی‌داوه.
پاشـان هێزی ئاسایشی له ناوچه‌کانی ده‌وروبه‌ری حه‌دیسه گه‌یشـتوونه‌ته ناو شـارۆچکه‌که و بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆیان داوه و ده‌سـتیان به پـشـکنینێـکی به‌رفراون کردووه.
جێی ئاماژه پـێـکردنه ئه‌م ڕووداوه‌ی ئه‌مڕۆ به گه‌وره‌ترین هێرش له عێراق داده‌نرێت له‌وه‌تای له 23 ی مانگی دووه‌وه کۆمه‌ڵێـک هێرش له سه‌رانسه‌ری وڵاته‌که بوونه مایه‌ی کوژرانی 42 که‌س و برینداربوونی 260 که‌سی دیکه.