ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراو به کۆمه‌ڵێـک شیعه له عێراقدا ته‌قیوه‌ته‌وه و بووه‌ته مایه‌ی کوژرانی به لایه‌نی که‌م 16 که‌س.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له نزیک شـاری حلـله له باشوری به‌غدا ڕووداوه‌که بوو و به‌هۆیه زیاتر له 30 که‌سی دیکه‌ش برینداربوون. ته‌قینه‌وه‌که له گه‌رمه‌ی ڕێوڕه‌سمه‌کانی عاشورادا بوو.
له لایه‌کی دیکه‌وه هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا دوا یه‌که‌کانی خۆیان له‌و وڵاته ده‌کێشنه‌وه و هه‌موو به‌رپـرسیارێتیـیه ئاسـایشیـیه‌کان ده‌ده‌نه‌وه ده‌ستی هێزه‌کانی عێراق.
هه‌رچه‌نده به‌رده‌وام ته‌قینه‌وه و توندوتیژی له عێراقدا ڕوو ده‌ده‌ن، به‌ڵام هێشـتا به ڕاده‌ی ئه‌وه‌ی له ده‌می سـاڵانی 2006 و 2007 دا ڕوویان ده‌دا.