کاربه‌ده‌سـتانی عێراق ده‌ڵێن ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراو له ناوه‌ندی به‌غدا ته‌قیوه‌ته‌وه و له ئاکامدا به لایه‌نی که‌م 18 که‌س کوژراون و 50 که‌سی دیکه برینداربوون.
ته‌قینه‌وه‌که ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له ناوچه‌ی باب ئه‌لموعه‌زه‌م بووه و زیانی به دیوانی وه‌قفی شیعی گه‌یاندووه.
ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه دوابه‌دوای زنجیره‌یه‌ک هێرش بوو که هه‌فته‌ی ڕابردوو له به‌غدا بوونه مایه‌ی کوژرانی 17 که‌س.
ئه‌م هێرشانه هاوکاتن له‌گه‌ڵ زیادبوونی گرژیـیه سیاسیـیه‌کانی نێو وڵاته‌که که‌وا بۆ چه‌ند مانگێـکه چه‌ند پارتێـکی سیاسی داوای لابردنی نوری ئه‌لمالیکی له پـۆستی سه‌رۆک وه‌زیر ده‌که‌ن.
هه‌رچه‌نده به به‌راورد له‌گه‌ڵ سـاڵانی 2006 و 2007 توندوتیژیـیه‌کان زۆر که‌مبوونه‌ته‌وه، به‌ڵام هێشـتا ڕوودانی ته‌قینه‌وه و هێرشبردن شتێـکی ئاسایـیه له وڵاته‌که‌دا.