سه‌رۆک وه‌زیری عێراق نوری ئه‌لمالیکی ده‌ڵێت ئه‌و ئۆتۆمبیله بۆمبڕێژکراوه‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی ڕابردوو له ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا ته‌قیـیه‌وه، بۆ تیرۆرکردنی ئه‌و دانرابوو.
ڕۆژی شه‌ممه و له چاوپـێـکه‌وتنێـکدا له‌گه‌ڵ ئه‌سـۆشیه‌تد پـرێس، نوری ئه‌لمالیکی گوتی زانیاریـیه سه‌ره‌تایـیه‌کان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌که‌ن ته‌قینه‌وه‌که ده‌بووایه له ده‌می سه‌ردانی ئه‌و بۆ په‌رله‌مان ڕوویبدایه.
ژه‌نه‌ڕاڵ قاسم عه‌تا گوته‌بێژی ژووری کرده‌وه ئاسایشیـیه‌کانی به‌غدا ڕۆژی هه‌ینی ئه‌نجامه سه‌ره‌تایـیه‌کانی لێـکۆڵینه‌وه‌که‌ی ئاشـکرا کرد و گوتی خۆکوژه‌که نیازی هه‌بووه ئۆتۆمبیله‌که له شوێنێـکی ڕاگرتنی ئۆتۆمبیل‌دا له نزیک بینای په‌رله‌مان ڕابگرێت و پاشـان له‌و ده‌مه‌ی نوری ئه‌لمالیکی ده‌گاته ئه‌وێ بۆ سه‌ردانی په‌رله‌مان بته‌قێنرێته‌وه.
هه‌رچه‌نده پاسه‌وانه‌کانی خاڵی پـشـکنینی ده‌روازه‌که ئۆتۆمبیله‌که‌یان گه‌ڕانۆته‌وه چونکه مۆڵه‌تی ته‌واوی پـێ نه‌بووه، وه‌لێ خۆکوژه‌که ئۆتۆمبیله‌که‌ی ته‌قاندۆته‌وه و بووه‌ته هۆی کوژرانی به لایه‌نی که‌م یه‌ک که‌س و برینداربوونی چه‌ندین که‌سی دیکه.