ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراو له به‌رده‌م مزگه‌وتێـکی شیعه له شـاری حلـله ته‌قیوه‌ته‌وه و له ئاکامدا به لایه‌نی که‌م 15 که‌س کوژراون و چه‌ند که‌سێـکی دیکه برینداربوون.
ده‌سه‌ڵاتدارانی خۆجێی و خه‌ڵکی ده‌ڵێن بۆمبه‌که له نێو ئاماده‌بووانی پـرسه‌یه‌کدا که له مزگه‌وته‌که‌دا له‌و ده‌مه‌دا ده‌گێڕا ته‌قیوه‌ته‌وه.
حلـله ده‌که‌وێته 100 کیلۆمه‌تری خوارووی به‌غدای پایته‌خته‌وه و زۆرینه‌ی دانیشـتوانه‌که‌ی شیعه ئاینزان و هه‌روه‌ها شـارێـکه له‌سه‌ر ڕێی ئه‌و شیعانه‌دایه که بۆ سه‌ردانی شوێنه پـیرۆزه‌کانیان له هه‌رێمه‌که‌دا ده‌چن.