سوپای عێراق وتی درەنگانێکی ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە سێ موشەکی کاتیوشا لەنزیک فڕۆکەخانەی بەغدادی نێودەوڵەتی کەوتوونەتە خوارەوە بەڵام هیچ زیانێکی گیانیان لێنەکەوتۆتەوە.
سوپای عێراق لە بەیاننامەیەکدا وتی " ئەو کەسانەی ئەم دوژمنکارییەیان ئەنجامداوە بنکەی تەختەییان بەکارهێناوە بۆ هەڵدانی موشەکەکان، هێزەکانی ئاسایشی ئەو شوێنانەیان دۆزیوەتەوە و کۆمەڵێک موشەکییان پوچەڵکردۆتەوە."
تاوەکو ئێستا هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتی هەڵدانی ئەو موشەکانەی ڕانەگەیاندووە.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز