گه‌وره فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت هه‌ر ڕێـکه‌وتنێـک بۆ هێشتنه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له عێراق له پاش کۆتایی ئه‌مسـاڵ ده‌بێت په‌ناپارێزی یاسایی بۆ هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکای تێدابێت.
سه‌رۆکی سـتوونه هاوبه‌شه‌کانی له‌شـکری ئه‌مه‌ریکا ئه‌دمیراڵ مایک مۆڵن ڕۆژی سێشه‌ممه له به‌غدا گوتیشی ئه‌و تێده‌گات کۆسـپی سیاسی له به‌رده‌م ئه‌گه‌ری هه‌ر ڕێـکه‌وتنێـکدا هه‌یه، به‌ڵام دووپاتیشی کرده‌وه که پـێویسته ڕێبه‌رانی عێراق به زووترین کات بڕیار بده‌ن.
مۆڵن گوتیشی وا بڕوات کات به به‌ریه‌وه نامێنێت بۆ پـیاداچوونه‌وه به پـلانی کشـانه‌وه‌که و ئه‌و ده‌مه ده‌بێت هه‌موو هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا عێراق جێبهێڵن.
ڕێبه‌رانی عێراق پـێشـبینی ده‌که‌ن ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه مشت‌ومڕ له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه بکه‌ن.
ڕێبه‌رانی ئه‌مه‌ریکا زۆر نا‌ئومێد بوون به نه‌بوونی بڕیارێـک له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی هێزه‌کانیان له پاش مانگی دوازده‌ی دوا واده‌ی کشـانه‌وه‌که.
کاربه‌ده‌سـتانی عێراق و ئه‌مه‌ریکاش نیـگه‌رانی خۆیان له‌سه‌ر توانایی به‌غدا له گرتنه ئه‌ستۆی باری ئاسایشی وڵاته‌که له پاش کشـانه‌وهی هێزه‌کان ده‌ربڕیوه.