ئاماره فه‌رمیـیه‌کان ئه‌وه پـیشان ده‌ده‌ن که به هۆی کاری توندوتیژی له مانگی ڕابردوودا له عێراق 112 که‌س کوژراون ، ئه‌مه‌ش که‌مترین ژماره‌ی کوژراوانی عێراقیـیه له مانگێـکدا له‌وه‌تای له ساڵی 2003 وه ئه‌و وڵاته به ڕابه‌رایه‌تی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا داگیرکرا.
ئاماری کوژراوانی عێراقی ئاکامی توندوتیژی که له لایه‌ن وه‌زاره‌تی به‌رگری و ناوخۆی عێراقیه‌وه ئاماده‌کراوه ، له دره‌نگانێکی دوێنێدا بڵاوکرایه‌وه، هاوکات ئه‌وه‌ش ده‌رده‌خات که له مانگی رابردودا 357 که‌سێش برینداربوون.
ئه‌وه‌ی جێی ئاماژه‌یه کۆی ئاماری کوژراوه‌کان له 78 که‌سی سیڤیل و 22 پۆلیس و12 سه‌رباز پێکهاتبوون.
که‌مترین ژماره‌ی کوژراوانی ئاکامی توندوتیژی له مانگی 9 ی ساڵی 2009 دا گه‌یشته 112 که‌س .
خوێناوی‌ترین ڕووداوه‌کان ئه‌و زنجیره ته‌قینه‌وانه‌ی 20 ی مانگی رابردوو بوون، ئه‌وانه‌ی له 8 شاری عێراقیدا له لایه‌ن یاخیبوانه‌وه ئه‌نجامدران به مه‌به‌ستی له باربردنی کۆبوونه‌وه‌که‌ی کۆمکاری عه‌ره‌ب، ئه‌وه‌ی له به‌غدای پایته‌خت ئه‌نجامدرا.
له‌و هێرشانه 46 که‌س کوژران و پـتر له 200 که‌سیش برینداربوون
به‌رپرسانی عێراقی گوتیان پلانی نوێی ئاسایشی ده‌خرێته گه‌ڕ بۆ خاوکردنه‌وه‌ی ڕه‌وشی توندئامێزی ئاسایشی، هه‌روه‌ها له پێناو که‌مکردنه‌وه‌ی بازگه‌کانی پشکنین له به‌غدا و هه‌روه‌ها له شاره‌کانی دیکه‌دا.
ئه‌وه‌ی شایه‌نی باسه ئاستی توندوتیژی له ماوه‌ی 3 ساڵی ڕابردوودا له عێراق به ئه‌ندازه‌یه‌کی به‌رچاو هاتووه‌ته خواره‌وه، به‌ڵام یاخیبوان له‌و وڵاته‌دا به مه‌به‌ستی که‌مکردنه‌وه‌ی متمانه به حکومه‌تی عێراقی به ڕابه‌رایه‌تی شیعه‌کان ناو به ناو هێرش ئه‌نجام ده‌ده‌ن.