ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له به‌غدا ڕێوڕه‌سمی به‌خاکسـپاردنی ته‌رمی ئه‌و 28 که‌سه به‌ڕێوه‌چوو که ڕۆژی یه‌کشه‌ممه له هێرشێـکی خۆکوژی‌دا بۆ سه‌ر گه‌وره‌ترین مزگه‌وتی سووننه‌کان له به‌غدا کوژران.
کارمه‌ندێـکی مزگه‌وتی ئوم ئه‌لقورا ڕۆژی دووشه‌ممه گوتی خۆکوژه‌که ته‌قه‌مه‌نیـیه‌کانی له ژێر برین پـێچێـکه‌وه که له قۆڵی به‌سـتبوو شـاردبوویه‌وه. ده‌شڵێت بۆ چه‌ند ڕۆژێـک هاتوچۆی مزگه‌وته‌که‌ی کردووه تاوه‌کو له لایه‌ن پاسه‌وانه‌کانه‌وه ناسراوبێت. پاشـان له کاتی نوێژی ته‌راویحدا خۆی ته‌قاندووه‌ته‌وه.
کاربه‌ده‌سـتانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ ده‌ڵێن په‌رله‌مانتار خالید ئه‌لفه‌هداوی نوێنه‌ری پارێزگای ئه‌نبار له په‌رله‌مانی عێراق له نێو کوژراوه‌کاندایه.
هه‌تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه که‌س به‌رپـرسیارێتی خۆی له هێرشه‌که ڕانه‌گه‌یاندووه.