سه‌ر له به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له ئاکامی خۆ ته‌قاندنه‌وه‌ی که‌سێـکی خۆکوژ به ئۆتۆمبیلێـکی مینڕێژکراو نزیک زیندانی تاجی که ده‌که‌وێته باکوری به‌غدای پایته‌خت 46 کوژراو و برینداری لێـکه‌وته‌وه.
پـۆلیسی قه‌زای تاجی ڕایگه‌یاند هێرشه‌که‌ی ئه‌مڕۆ 20 کوژراوی لێـکه‌وتۆته‌وه و 11 که‌سیان سه‌ر به هێزه‌کانی ئاسایشی عێراقین و هه‌ندێـکیشـیان پاسه‌وانی زیندانه‌کانن.
هه‌روه‌ها پـۆلیسی قه‌زاکه باس له به‌هێزی ته‌قینه‌وه‌که ده‌کات به‌هۆی به‌کارهێنانی ڕێژه‌یه‌کی زۆر له چاندنی مین له ئۆتۆمبیله‌که‌دا و له ئاپـۆڕای قه‌ره‌باڵغیـیه‌کی زۆریشـدا که‌سه خۆکوژه‌که ئه‌م کرده‌وه‌یه‌ی ئه‌نجامداوه.
برینداره‌کانیش که ژماره‌یان زیاتر له 25 که‌سه، به‌شێـکی زۆریان له مه‌ترسیدان به‌هۆی زۆری برینه‌کانی جهسـتهیان.
شایانی باسه هه‌ر له به‌غدا و چه‌ند ناوچه‌یه‌کی جیاوازی عێراق ئه‌مڕۆ چه‌ندین بۆمبی چێنراوی سه‌ر ڕێـگا به هێزه‌کانی ئاسایشی عێراقیدا ته‌قیوه‌ته‌وه و له ئه‌نجامدا پـۆلیسێـک و سه‌ربازێـکی عێراقی کوژراوه وێڕای برینداربوونی نزیکه‌ی 6 که‌سی تریش، زیانێـکی گه‌وره‌ش به ئۆتۆمبیلێـکی کاروانی هێزه ئه‌منیـیه‌کانی عێراقی که‌وتووه.
جێـگه‌ی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه زیادبوونی هێرشه‌کانی ئه‌م دوایـیه هاوکات له‌گه‌ڵ نزیکبوونه‌وه له دوا مانگی کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و ڕاگواسـتنی هه‌موو به‌رپـرسیارێتیـیه‌کی ئه‌منی بۆ هێزه‌کانی سوپا و پـۆلیسی عێراقی.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 1:23 خوله‌كه.