قه‌واره‌ی سیاسی سه‌ر به موقته‌دا ئه‌لسه‌در له په‌رله‌مانی عێراق داوای هه‌ڵوه‌شـاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و هه‌ڵبژاردنی نوێی کردووه.
به‌ها ئه‌لئه‌عره‌جی سه‌رۆکی قه‌واره‌که که به کوتله‌ت ئه‌لئه‌حرار ناسراوه له به‌یانـنامه‌یه‌کدا گوتی ئه‌م داوایه له سه‌رئه‌نجامی شـکسـتهێنانی کاربه‌ده‌سـته سیاسیـیه‌کانه له چاره‌سه‌رکردنی کێشه هه‌ڵپه‌سێراوه‌کانی وڵاته‌که و هه‌روه‌ها ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی بۆ دابه‌شـکردنی وڵاته‌که هه‌ن. گوتیشی نیازی هه‌یه مه‌سه‌له‌که بخاته به‌رده‌م هاوپه‌یمانی نیشـتیمانی.
هاوکات عه‌بدول ئه‌میر ئه‌لمیاحی په‌رله‌مانتاری سه‌ر به هه‌مان قه‌واره به ڕادیۆی سه‌وای گوت ئه‌م داوایه‌ی ئه‌عره‌جی به پـێچه‌وانه‌ی ئه‌و په‌یمانـنامه‌ی شه‌ره‌فه‌یه که کاتی خۆی ڕه‌وتی سه‌در خستیـیه ڕوو. گوتیشی لێـدوانه‌کانی ئه‌عرجی بۆچوونی تایبه‌تی خۆین.
له لایه‌کی دیکه‌وه لیستی ئه‌لعێراقیـیه‌ی ئه‌یاد عه‌لـلاوی پـێشـوازی له داواکه‌ی ئه‌عره‌جی کرد.
مه‌یسون ده‌مه‌لوجی گوته‌بێژی ئه‌لعێراقیـیه گوتی لیسته‌که‌یان پـێشـوازی له پـێشـنیاری هه‌ڵوه‌شـاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و سـازکردنی هه‌ڵبژاردنی پـێش وه‌خت ده‌کات. گوتیشی ئه‌م داوایه له ئه‌نجامی خراپی به‌ڕێوه‌بردنی حکومه‌ت و نه‌بوونی ئاسایش ده‌کرێت.
به‌ڵام لیستی هاوبه‌ندی ده‌وڵه‌تی قانونی سه‌رۆک وه‌زیر نوری ئه‌لمالیکی له سه‌ر زاری په‌رله‌مانتار عه‌باس ئه‌لبیاتی گوتی عێراق نه له ڕووی دارایی و نه له ڕووی ئاسایشی و سیاسی به‌رگه‌ی هه‌ڵبژاردنی پـێش وه‌خت ناگرێت.