کاربه‌ده‌ستانی عێراق ده‌ڵێن هێرشبه‌رێکی خۆکوژ له ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌دا خۆی له نزیك وه‌زاره‌تی ناوخۆ له ناوجه‌رگه‌ی به‌غدا ته‌قانده‌وه و بووه هۆی کوشتنی به‌لایه‌ن که‌م 6 که‌س. به‌رپرسان ده‌ڵێن هه‌روه‌ها زیاتر له 30 که‌س له‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌دا برینداربوون.
شاهێدحاڵه‌کان ده‌ڵێن هێرشبه‌ره خۆکوژه‌که ماشێنه‌که‌ی له ده‌می قه‌ره‌باڵغی به‌ره‌به‌یاندا ته‌قانده‌وه.
ئه‌م هێرشه‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه دوا به‌دوای چه‌ند ڕۆژێك هاتووه له شه‌پۆلێك توندوتێژی ئه‌وه‌ی ڕۆژی پێنجشه‌ممه به‌غدای گرته‌وه و تیایاندا به‌لایه‌ن که‌م 70 که‌س کوژران و 200 که‌سی دیکه برینداربوون.
ته‌قینه‌وه‌کانی ڕۆژی پێنجشه‌ممه له ئاکامی ماشێنی بۆمبڕێژکراو و بۆمبی لا رێگا و بۆمبی لکێنراو به ماشێنه‌وه بوون و به هه‌ره خراپترین توندوتیژی له ماوه‌ی چه‌ند مانگێکدا دا‌ده‌نرێت.
ئه‌و ته‌قینه‌وانه رۆیان دا ته‌نها چه‌ند ڕۆژێك دوا به‌دوای کشانه‌وه‌ی ته‌واوی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له عێراقدا.