براک ئۆباما سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا، دیپلۆمات جه‌یمس جێفری ده‌ستنیشان کردووه وه‌ک باڵیۆزی نوێی ئه‌مریکا بۆ عێراق.
جێفری له‌م سه‌روه‌ختی به‌ڕێوبه‌رایه‌تیه‌ی سه‌رۆک ئۆبامادا باڵیۆزی ئه‌مریکا بووه بۆ تورکیا و له سه‌روه‌ختی بهڕیوهبهرایهتیهکهی پـێشوی سه‌رۆک بوش‌دا وه‌ک جێگری ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی ئه‌مریکا کاری کردووه و به که‌سی دووه‌می ئه‌مریکایی داده‌نرا له عێراقدا و هه‌روه‌هاش له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌شدا به‌رپرسێتی گه‌وره‌ی هه‌بووه له کاروباره‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و عێراقیشدا.
ئه‌گه‌ر بێتوو ده‌ستنیشانکردنه‌که‌ی له سیناتی ئه‌مریکادا په‌سه‌ند بکرێت ئه‌وا جه‌یمس جێفری جێی کریستۆفه‌ر هێڵ ده‌گرێته‌وه.
تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه هیچ هۆکارێکی فه‌رمی نه‌دراوه سه‌باره‌ت به‌م ئاڵوگۆڕه.
له‌وه‌تای هه‌ڵبژاردنه‌کانی مانگی سێی عێراقه‌وه که هیچ لایه‌نێک نه‌بووه سه‌رکه‌وتوی یه‌کلاییکه‌ره‌وه به‌ده‌ستهێنابێت، ئه‌م وڵاته ڕوبه‌ڕوی بنبه‌ستی سیاسی هاتۆته‌وه و توندوتیژیه‌کانی یاخیبوان زیادیان کردووه.
له چه‌ند ڕۆژی رابردودا هێرشه بۆمبیهکان بوونه‌ته مایه‌ی کوژرانی زیاتر له 35 که‌س.
هه‌ر ئه‌مڕۆ شه‌ممه وه‌ک پۆلیسی عێراقی ڕایگه‌یاندووه چه‌کداره‌کان له ده‌می هێرشکردنه سه‌ر بازاڕێکی خشڵ فرۆشتن له شارۆچکه‌ی فه‌لـلوجه 4 که‌سیان کوشتوه.
ئاژانسی دهنگوباسی فه‌ڕه‌نسا ده‌ڵێت هێرشبه‌ره‌کان بایی هه‌زاران دۆلار خشڵیان دزیوه.
به‌هۆی ناجێگیری باری ئاسایشیه‌وه، وه‌ک ڕاپۆرته‌کان ئاماژه‌ی پێده‌که‌ن تاڵان کردن له ڕۆژدا بۆته کارێکی ئاسایی.