حسێن شه‌هرسـتانی وه‌زیری ئه‌لیکتریکی عێراق به وه‌کاله‌ت ده‌ڵێت ئه‌و کار ده‌کات بۆ باشـکردنی وزه‌ی ئه‌لیکتریک له وڵاته‌که‌دا، که له‌وێ ژماره‌یه‌کی زۆری خه‌ڵـکی ته‌نها بۆ ماوه‌ی چه‌ند کاتژمێرێـک ڕۆژانه وزه‌ی ئه‌لیکتریکیان هه‌یه.
ڕۆژی هه‌ینی و له کۆنفرانسێـکی ڕۆژنامه‌وانیدا شه‌هرسـتانی گوتی له‌و کارانه‌ی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ده‌کرێن بڕینی هێڵی تایبه‌تی وزه‌ی ئه‌لیکتریکی به‌رپـرسه عێراقیـیه‌کانه و هه‌روه‌ها که‌مکردنه‌وه‌ی بڕی ئه‌و وزه ئهلیکتریکهی بۆ ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا دابینده‌کرێت.
هه‌روه‌ها داوای له عێراقیـیه‌کان کرد دان به‌خۆیاندا بگرن و گوتی هیچ دارێـکی جادو و یاخود موعجیزه‌یه‌ک نیـیه ده‌موده‌ست کێشه‌که چاره‌سه‌ر بکات.
جێی ئاماژه پـێـکردنه حسێن شه‌هرسـتانی پـێشـتر له‌م هه‌فته‌یه‌دا ئه‌م پـۆسته‌ی گرته ده‌ست پاش ئه‌وه‌ی وه‌زیری ئه‌لیکتریک که‌ریم وه‌حید ده‌سـتی له‌کارکێشـایه‌وه به‌هۆی ئه‌و ناڕه‌زایـیانه‌ی که‌وتنه‌وه له‌سه‌ر که‌می وزه‌ی ئه‌لیکتریک.