زنجیره‌یه‌ک ته‌قینه‌وه له سه‌رانسه‌ری عێراق ڕوویانداوه و پـێده‌چێت به هه‌ماهه‌نگی ئه‌نجام درابن که بوونه‌ته مایه‌ی کوژرانی به لایه‌نی که‌م 52 که‌س.
ئه‌م توندوتیژیـیانه‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه هێزه‌کانی عێراقی کرده ئامانج هاوکاتی ئه‌وه دێت که وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا خۆی ئاماده ده‌کات به فه‌رمی کۆتایی به کرده‌وه جه‌نگیـیه‌کانی خۆی له‌و وڵاته بهێنێت.
خوێناوی‌ترین هێرشـیان ئه‌وه بووه که له شـاری کوت ڕوویدا کاتێـک خۆکوژێـک ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراوی له نزیـک باڵه‌خانه‌یه‌کی حکومه‌تدا ته‌قانده‌وه و له ئه‌نجامدا به لایه‌نی که‌م 20 که‌س کوژران و نزیکه‌ی 90 که‌سی دیکه برینداربوون. ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ڵێن به لایه‌نی که‌م 15 له کوژراوه‌کان له هێزه‌کانی پـۆلیس بوون.
له به‌غدای پایته‌ختیش خۆکوژێـک ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراوی له به‌رده‌م بنکه‌یه‌کی پـۆلیسـدا ته‌قاندۆته‌وه و له ئاکامدا به لایه‌نی که‌م 15 که‌س کوژراون و نزیکه‌ی 60 که‌سی دیکه برینداربوون.
هێرشه‌کانی دیکه‌ش له پارێزگاکانی دیکه ڕوویانداوه، له‌وانه که‌رکوک، موسڵ، دیاله، که‌ربه‌لا، به‌سره.
په‌یامنێرانی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له به‌غدا و که‌رکوک و موسڵ ڕاپـۆرتیان سه‌باره‌ت به‌و هێرشـانه ناردووه، ده‌توانن گوێبیسـتیان بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ.