له‌شـکری ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت ژماره‌ی سه‌ربازه‌کانی له عێراق بۆ که‌متر له 50 هه‌زار که‌مکردۆته‌وه، ئه‌وه‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌و ئامانجه‌دا یه‌ک ده‌گرێته‌وه که بۆی دانراوه هه‌تا 31 ی مانگی هه‌شت کۆتایی به ئۆپه‌راسیۆنه له‌شـکریـیه‌کانی خۆی له عێراقدا بهێنێت.
ڕۆژی سێشه‌ممه له‌شـکری ئه‌مه‌ریکا به ئه‌نجام گه‌یاندنی پـرۆسه‌ی که‌مکردنه‌وه‌ی هێزه‌کانی خۆی له عێراق ڕاگه‌یاند، واته هه‌فته‌یه‌ک به‌ر له‌و دوا واده‌یه‌ی له لایه‌ن سه‌رۆک باراک ئۆباماوه دانرابوو.
فه‌رمانده‌ی باڵای هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له عێراق جه‌نه‌ڕاڵ ڕه‌ی ئۆدێرنۆ به په‌یامنێرانی گوت تا هاوینی سـاڵی داهاتوو ژماره‌ی ئه‌و سه‌ربازانه‌ی ماونه‌ته‌وه که 49.700 سه‌ربازه وه‌ک خۆی ده‌مێنێته‌وه.
له ئێسـتادا ئه‌رکی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌گوڕێت بۆ ڕاوێژکردن و مه‌شق و ڕاهێنانی هێزه‌کانی ئاسایشی عێراق هه‌تا کۆتایی سـاڵی 2011، که ده‌بێت هه‌تا ئه‌و کاته هه‌موو هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا کشـابنه‌وه.
جێی ئاماژه پـێـکردنه ژماره‌ی ئێسـتای هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له عێراق بۆ که‌مترین ئاستی دابه‌زیوه له‌وه‌تای داگیرکردنی عێراق له مانگی سێی سـاڵی 2003 وه. ژماره‌که که‌متره له یه‌ک له‌سه‌ر سێی به‌رزترین ئاستی ژماره‌ی هێزه‌کان که له سـاڵی 2007 دا گه‌یشته 170 هه‌زار سه‌رباز.