کاربه‌ده‌ستانی عێراق ده‌ڵێن له ئاکامی زنجیره‌یه‌ك ته‌قه‌لێکردن و ته‌قینه‌وه له به‌غدای پایته‌خت یه‌ك که‌س کوژرا و به‌لایه‌ن که‌مه‌وه 30 که‌سی تر برینداربوون.
له یه‌کێك له ڕووداوه‌کانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌دا چه‌کداران ته‌قه‌یان له کاروانێکی کاربه‌ده‌ستانی نه‌وتی ئێران کرد و 2 پاسه‌وانی عێراقیان بریندار کرد که پاسه‌وانیـیان ده‌کردن.
ماڵپه‌ری وه‌زاره‌تی نه‌وتی ئێران ده‌ڵێت زیان به ئێرانیـیه‌کان نه‌که‌وتووه له‌و ده‌ستڕێژه‌ی که لێـیان کرا له‌و ده‌مه‌ی به‌ره‌و وه‌زاره‌تی کاره‌بای عێراق به‌ڕێوه‌بوون.
و گۆتی که شانده‌که له‌لایه‌ن سه‌رۆکی کۆمپانیای نیشتیمانی پاڵێو‌گه‌ی نه‌وتی ئێران و دابه‌شکردنی عه‌لی ڕه‌زا وه ڕێبه‌رایه‌تی ده‌کراو له دواییدا به‌رده‌وامبوون له وتووێژه‌کانیان له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌ستانی عێراقیدا.
له هێرشێکی تریاندا، ماشێنێکی بۆمبڕێژراو له خۆڕهه‌ڵاتی به‌غدا ته‌قیـیه‌وه و ڕێبوارێکی کوشت و به‌لایه‌ن که‌مه‌وه 9 که‌سی تری بریندارکرد.
له چوارهه‌مین ڕووداودا، له ئاکامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمب که به ئامانجی کاروانه‌کانی پۆلیس چێندرابوون به‌لایه‌ن که‌مه‌وه 18 که‌س برینداربوون.
جێی باسه ژماره‌یه‌ك ته‌قینه‌وه عێراقی له‌م هه‌فته‌یه‌دا هه‌ژاند، که بریتی بوون له ته‌قینه‌وه‌ی ماشێنی بۆمبڕێژراو له پارێزگای دیوانیه له ڕۆژی سێشه‌ممه‌دا که 25 که‌سی تێدا کوژران. و له ڕۆژی دووشه‌ممه‌دا، له ئاکامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمێك به‌لایه‌ن که‌مه‌وه 7 که‌س له نزیك کاروانێکی باڵیوزخانه‌ی فه‌ڕه‌نساوه له به‌غدا برینداربوون.