له ئاکامی چه‌ند هێرشێـک له عێراق به لایه‌نی که‌م 3 که‌س کوژران، له نێویاندا یه‌ک له ڕێبه‌ری چه‌کدارانی دژ به ئه‌لقاعیده.
کاربه‌ده‌سـتان گوتیان ڕۆژی سێشه‌ممه له ناوچه‌ی بوهریزی پارێزگای دیاله فه‌رمانده‌ی یه‌ک له ئه‌نجومه‌نه‌کانی ناسراو به سه‌حوه به ناوی ڕه‌عه‌د ئهلموجهمهعی به بۆمبێـک کوژراوه که له ماشێـنهکهی به‌سـترابوو.
له لایه‌کی دیکه‌وه کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن به‌یانی سێشه‌ممه له گه‌ڕه‌کی دۆره‌ی باشوری به‌غدا کاروانی ئۆتۆمبیله‌کانی به‌رپـرسێـکی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه به بۆمبێـکی لاڕێ کراوه‌ته ئامانج. هه‌رچه‌نده به‌رپـرسه‌که به سه‌لامه‌تی ڕزگاری بوو، به‌ڵام 2 که‌س کوژران و 7 ی که‌سی دیکه‌ش برینداربوون.
جێی ئاماژه پـێـکردنه گه‌ڕه‌کی دۆره به شـێوه‌یه‌کی سه‌ره‌کی دانیشـتووانه‌که‌ی سـوونهن و پـێشـتر بنکه‌یه‌کی به‌هێزی یاخیبووان بووه.
تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه که‌س به‌رپـرسیارێـتی خۆی له هێرشه‌که ڕانه‌گه‌یاندووه.