ڕۆژی چوارشه‌ممه ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراو له ده‌ره‌وه‌ی مزگه‌وتێـکی شیعه‌ی شـاری به‌عقوبه‌ی ناوه‌ندی پارێزگای دیاله له عێراق ته‌قیوه‌ته‌وه و له ئه‌نجامدا به لایه‌نی که‌م 15 که‌س کوژراون.
کاربه‌ده‌سـتانی عێراق ده‌ڵێن ته‌قینه‌وه‌که هه‌روه‌ها به لایه‌نی که‌م 26 که‌سی دیکه‌ی بریندارکردووه. ژن و منداڵیش له نێوان قوربانیـیه‌کاندان.
ئاژانسه‌کانی هه‌واڵ له زاری کاربه‌ده‌سـتانی حکومی که ناویان ئاشـکرا نه‌کراوه ڕاده‌گه‌یه‌نن ڕه‌نگه ژماره‌ی قوربانیـیه‌کان بکاته 30 که‌س.
هه‌تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه که‌س به‌رپـرسیارێتی خۆی له‌م هێرشه ڕانه‌گه‌یاندووه که ده‌بێته سێهه‌مین هێرش له ڕۆژی دووشه‌ممه‌وه له ناو ئه‌و شـاره یان له نزیکی ڕوویدابێت. له دوو هێرشه‌که‌ی پـێشـوودا 5 که‌س کوژران.