کاربه‌ده‌سـتانی عێراق ده‌ڵێن زیاتر له 12 ته‌قینه‌وه به‌غدای پایته‌ختی هه‌ژاندووه و له ئاکامدا به لایه‌نی که‌م 63 که‌س کوژراون و زیاتر له 180 که‌سی دیکه برینداربوون، ئه‌مه‌ش به خراپـترین توندوتیژی داده‌نرێت که له‌و وڵاته له ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوودا ڕووی دابێت.
ته‌قینه‌وه‌کان که ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه ڕوویان دا وه‌ها پـێده‌چوو به هه‌ماهه‌نگی کرابن و به شێوه‌یه‌کی سه‌ره‌کی له ناوچه شیعه ئاینزاکاندا بوون.
ته‌قینه‌وه‌کان له گه‌ڕه‌که‌کانی که‌ڕاده و حه‌ی عامل و عه‌لـلاوی و شوعله و شه‌عب و دۆره و نزیک ئه‌عزمیـیه بوون.
ئه‌م توندوتیژیانه له کاتێـکدا دێن که گرژی سیاسی باڵی به‌سه‌ر وڵاته‌که‌دا کێشـاوه و حکومه‌تی سه‌رۆک وه‌زیر نوری ئه‌لمالیکی داوای ده‌سـتگیرکردنی جێـگری سه‌رۆک کۆمار تاریق ئه‌لهاشمی ده‌کات به تاوانی پـیلانگێڕی بۆ تیرۆرکردنی کاربه‌ده‌سـتانی دیکه‌ی وڵاته‌که.
له‌و باره‌یه‌وه گۆران تۆفیق په‌یامنیری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له به‌غدا ڕاپـۆرتی ناردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 3:21 خوله‌كه.