وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق هۆشیار زێباری ده‌ڵێت وڵاته‌که‌ی له‌سه‌ر ڕێڕه‌وی ڕاستی خۆیه‌تی به‌ره‌و دیموکراتیـیه‌کی سه‌قامگیر، وه ئه‌و له‌و بڕوایه‌دایه پـێویسـتیـیهک به به‌رده‌وامبوونی مه‌شق و ڕاهێنانی له‌شـکری ئه‌مه‌ریکا بۆ هێزه‌کانی عێراق هه‌یه.
به‌ڕێز زێباری له تێبینیـیه‌کانی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی بۆ ئه‌نجومه‌نی په‌یوه‌ندیـیه‌کانی ده‌ره‌وه گوتیشی گه‌نده‌ڵی و خراپـی به‌ڕێوه‌بردن هێشـتا له عێراق به‌ربڵاوه، به‌ڵام وڵاته‌که ده‌توانێت کێشه‌کانی ناوخۆی چاره‌سه‌ر بکات.
وه‌زیری ده‌ره‌وه گوتیشی ئه‌و له‌گه‌ڵ ئه‌ودا نیـیه مه‌ترسی هه‌بێت له‌سه‌ر توانایی به‌غدا له گرتنه ئه‌ستۆی باری ئاسایش له پاش کشـانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له عێراق له کۆتایی سـاڵهکهدا. جێی ئاماژه پـێـکردنه کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌مه‌ریکایی و ڕێبه‌رانی دیکه‌ی عێراقی مه‌ترسی خۆیان له‌و باره‌یه‌وه ده‌ربڕیوه.
پاشـان به‌ڕێز زێباری سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له‌ی تایفی گوتی ئه‌وان وابه‌سته‌ن به‌وه‌ی ڕێـگه له ناکۆکی تایفی بگرن.
ئه‌و هه‌روه‌ها گوتی ئه‌و بڕوای وایه هێزه‌کانی عێراق پـێویسـتیـیان به مه‌شق و ڕاهێنانی زیاتری له‌شـکری ئه‌مه‌ریکایه، بۆ ئه‌وه‌ش ئاماژه به ئۆپه‌راسیۆنه له‌شـکریـیه‌کانی ئه‌م دوایـیانه‌ی تورکیا و ئێرانی کرد که له دژی میلیتانه کورده‌کان له باکوری عێراق ئه‌نجامدراون.