په‌رله‌مانی عێراق به تێـکڕای ده‌نگ ئه‌و حکومه‌ته نوێـیه‌ی په‌سه‌ندکرد که له لایه‌ن سه‌ره‌ک وه‌زیر نوری ئه‌لمالیکیـیه‌وه پـێـکهێنراوه.
ڕۆژی سێشه‌ممه په‌رله‌مانی عێراق 29 وه‌زیری له کۆی ئه‌و 42 وه‌زیره‌ی کابینه‌ی حکومه‌ت په‌سه‌ندکرد، ئه‌مه‌ش نۆ مانگ له پاش هه‌ڵبژاردنه‌کانی مانگی سێ که وڵاته‌که‌ی خسـته بنبهسـتێـکی سیاسیـیه‌وه.
ژماره‌یه‌ک به وه‌کاله‌ت ئه‌و 13 وه‌زاره‌ته‌ی ماوه‌ته‌وه به‌ڕێوه‌ده‌بن تا ئه‌و ده‌مه‌ی په‌رله‌مان وه‌زیریان بۆ په‌سه‌ند ده‌کات.
به‌ڕێز مالیکی لیستی ئه‌ندامانی کابینه‌که‌ی دره‌نگانێـکی ڕۆژی دووشه‌ممه پـێشکه‌ش کرد، به‌ڵام یاسادانه‌ران ده‌نگدانه‌که‌یان له‌سه‌ر لیسته‌که دواخست پاش ئه‌وه‌ی هه‌ندێـک له ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ناڕه‌زایـیان به‌رامبه‌ر به‌و وه‌زیرانه‌ی به وه‌کاله‌ت دانراون ده‌ربڕی.
به‌ڕێز مالیکی وه‌ک وه‌زیری ناوخۆ و به‌رگری و ئاسایشی نیشـتیمانی به وه‌کاله‌ت ده‌گرێته ده‌ست.