به‌پـێی ئاماره‌کانی حکومه‌تی عێراق که ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه بڵاوکراونه‌ته‌وه، مانگی ڕابردوو، واته مانگی چوار ژماره‌ی کوژراوانی مه‌ده‌نی به‌هۆی توندوتیژیـیه‌کان به‌رزبووه‌ته‌وه.
خراپـترین ڕووداو له 19 ی مانگ ڕوویدا کاتێـک زیاتر له 20 بۆمب له شـار و شـارۆچکه‌کانی سه‌رانسه‌ری عێراقدا ته‌قینه‌وه. به لای که‌م 36 که‌س کوژران و زیاتر له 150 که‌سیش برینداربوون. کۆمه‌ڵی ئه‌لقاعیده له عێراق به‌رپـرسیارێتی هێرشه‌کانی گرته ئه‌سـتۆ.
به‌پـێی ئاماری حکومه‌ت 88 مه‌ده‌نی له مانگی چواردا کوژراون، له کاتێـکدا له مانگی سێ 78 که‌س بوون. هه‌روه‌ها 20 سه‌رباز و 18 پـۆلیس کوژراون به به‌راورد له‌گه‌ڵ مانگی پـێشووتر 12 سه‌رباز و 22 پـۆلیس کوژرابوون.
توندوتیژی له عێراقدا که‌مبووه‌ته‌وه به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌و توندوتیژیـیانه‌ی له ئاکامی شه‌ڕی تایفی له سـاڵانی 2006 و 2007 دا له وڵاته‌که‌دا که‌وتبوونه‌وه. له‌و ده‌مه‌دا ژماره‌ی کوژراوانی مه‌ده‌نی له مانگێـکدا ده‌گه‌یشـته 3 هه‌زار که‌س.
ئێستاش سه‌ره‌ڕای ته‌قینه‌وه‌ی بۆمب و کوشـتنکاری که ڕۆژانه ڕووده‌ده‌ن، کۆمه‌ڵی ناسراو به ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عێراق و یاخیبووانی سووننه که شه‌ڕی حکومه‌ت به ڕێبه‌رایه‌تی شیعه‌کان ده‌که‌ن، ده‌ڵێن چه‌کیان دانانێن سه‌ره‌ڕای ده‌رچوونی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له وڵاته‌که‌دا.
له‌وه‌تای مانگی دوازده گرژی نێوان شیعه و سووننه و کورده‌کان له حکومه‌تی هاوبه‌ندی په‌ره‌ی‌سه‌ندووه کاتێـک حکومه‌ت فه‌رمانی ده‌سـتگیرکردنی جێـگری سه‌رۆک کۆماری دا و هه‌روه‌ها جێـگری سه‌رۆک وه‌زیر سـاڵح موتڵه‌گی له‌سه‌ر کار لادا.