کاربه‌ده‌سـتانی عێراقی ده‌ڵێن مانگی حه‌وتی ڕابردوو خوێناوی‌ترین مانگ بووه له وڵاته‌که‌یاندا له ماوه‌ی 2 سـاڵی ڕابردوودا.
زانیاریـیه‌کانی حکومه‌ت له لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌کانی ته‌ندروسـتی و به‌رگری و ناوخۆوه بڵاوکراونه‌ته‌وه له دره‌نگانێـکی ڕۆژی شه‌ممه‌دا و واش نیشـان ده‌ده‌ن ته‌نها له مانگی حه‌وتدا 535 که‌س له سه‌رانسه‌ری عێراقدا کوژراون، هاوکاتی ئه‌مه‌ش نزیکه‌ی 1043 که‌سیش برینداربوون.
ژماره‌ی عێراقیـیه کوژراوه‌کان له مانگی حه‌وتدا زۆرترین ژماره‌یه له‌وه‌تای مانگی پـێـنجی سـاڵی 2008 وه که له‌و مانگه‌دا 563 که‌س کوژران.
له‌وه‌تای هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی مانگی سێـیه‌وه عێراق ڕووبه‌ڕووی زنجیره‌یه‌ک هێرش و په‌لامار بووه‌ته‌وه. له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا هیچ لایه‌نێـک نه‌یتوانی سه‌رکه‌وتنی ته‌واو به‌ده‌ست بهێنێت. کاربه‌ده‌سـتان ترسیان له‌وه‌یه یاخیبوان سـود له بنبه‌سـتی سیاسی بـبینن و هه‌وڵ بده‌ن ده‌سـتکه‌وته ئاسایشیـیه‌کان له‌سه‌ر ڕێڕه‌وی خۆی لابده‌ن.
بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م ڕاپـۆرته‌ی عێراقیـیه‌کان هاوکاته له‌گه‌ڵ خۆئاماده‌کردنه‌کانی له‌شـکری ئه‌مه‌ریکا بۆ کۆتایی‌هێنان به ئۆپه‌راسـیۆنه له‌شـکریـیه‌کانی له عێراق.
له هه‌فته‌ی ڕابردوودا جۆ بایدن جێـگری سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا ئه‌وه‌ی بیری ئه‌مه‌ریکایی‌یه‌کان هێنایه‌وه که 95 هه‌زار سه‌رباز له عێراق ده‌کشێنه‌وه و ته‌نها 50 هه‌زار سه‌رباز ده‌مێنێته‌وه تا کۆتایی مانگی هه‌شت. ئه‌وه‌ش که ده‌مێنـنه‌وه بۆ مه‌شـق و ڕاهێنان‌پـێـکردنی له‌شـکری عێراقه و بۆ پاراسـتنی دامه‌زراوه ئه‌مه‌ریکایی‌یه‌کانه له عێراقدا.