کاربه‌ده‌سـتانی عێراق ده‌ڵێن دوو ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراو له به‌غدا ته‌قیونه‌ته‌وه و بوونه‌ته مایه‌ی کوژرانی به لایه‌نی که‌م 29 که‌س و برینداربوونی به ده‌یان که‌سی دیکه‌ش.
یه‌ک له ئۆتۆمبیله‌کان له گۆڕه‌پانی عه‌ده‌نی ناوچه‌ی کازمیه ته‌قیوه‌ته‌وه و ئه‌وی دیکه‌یان له گه‌ڕه‌کی مه‌نسور.
ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ڵێن زۆربه‌ی ئه‌و 80 که‌سه‌ی برینداربوون له ئاکامی ته‌قینه‌وه‌که‌ی گۆڕه‌پانی عه‌ده‌ن بوون. پـۆلیس ده‌ڵێت ڕه‌نگه ئامانجی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه ئۆفیسێـکی ئاسایشی نیشـتیمانی بووبێت.
ته‌قینه‌وه‌که‌ی تر له به‌رده‌می ئۆفیسی کۆمپانیایه‌کی ته‌له‌فونی مۆبایل بووه و زیانی به چه‌ند باڵه‌خانه‌یه‌ک گه‌یاندووه.
هه‌روه‌ها پـۆلیسی عێراق ده‌ڵێت بۆمبێـکی لاڕێ له باکوری ڕۆژئاوای به‌غداش ته‌قیوه‌ته‌وه و 2 که‌سی له نێو ئۆتۆمبیلێـکدا کوشـتووه.
هه‌تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه که‌س به‌رپـرسیارێتی خۆی له‌و هێرشـانه ڕانه‌گه‌یاندووه.