کاربه‌ده‌سـتانی عێراق ده‌ڵێن خۆکوژێـک که ئۆتۆمبیلێـکی ئه‌مبوڵانسی پـێبووه خۆی له به‌رده‌م ناوه‌ندێـکی ئاسایشی له پارێزگای دیاله ته‌قاندۆته‌وه و له ئاکامدا به لانی که‌م 12 که‌س کوژراون.
کاربه‌ده‌سـتانی ناوچه‌که ده‌ڵێن ئه‌م ڕووداوه‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه هه‌روه‌ها بووه‌ته مایه‌ی برینداربوونی به لانی که‌م 50 که‌سی دیکه.
ئه‌مه دووه‌م هێرشی خۆکوژیـیه له دژی هێزه‌کانی ئاسایشی عێراق له ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند ڕۆژه‌دا بکرێن.
ڕۆژی سێشه‌ممه‌ش خۆکوژێـک خۆی له به‌رده‌م بنکه‌یه‌کی پـۆلیسدا له شـاری تکریت ته‌قانده‌وه و به لانی که‌م 50 که‌سی کوشتووه و 150 که‌سی دیکه‌ی بریندارکردووه.
کاربه‌ده‌سـتان ئۆباڵی هه‌ردوو هێرشه‌که ده‌خه‌نه ئه‌سـتۆی ئه‌ندامانی ئه‌لقاعیده‌وه.