زنجیره‌یه‌ک ته‌قینه‌وه سه‌ر له به‌یانی ئه‌مڕۆ پـێنجشه‌ممه به‌غدای پایته‌ختی عێراق و چوار پارێزگای ئه‌و وڵاته‌ی هه‌ژاند و به ده‌یان کوژراو و برینداریان لێـکه‌وتوونه‌ته‌وه.
هێرشه‌کانی به‌غدا 5 ئۆتۆمبیلی مینڕێژکراو بوون که یه‌که‌میان له ناوچه‌ی کازمیـیه له به‌ره‌ده‌م ئوتێلی ئه‌لته‌ماره‌دا ته‌قیـیه‌وه که گه‌شـتیارانی ئێرانی تێدابوون. دووه‌م ته‌قینه‌وه‌ش له ناوچه‌ی شـاری حه‌یفای ناوه‌ڕاستی به‌غدا بوو و کاروانی ئۆتۆمبیله‌کانی دکتۆر مه‌جید حه‌مه ئه‌مین وه‌زیری ته‌ندروسـتی عێراقی کرده ئامانج و هه‌وڵێـک بوو بۆ کوشـتنی، به‌ڵام ناوبراو له‌م هه‌وڵه تێرۆرسـتیـیه ڕزگاری بوو و ته‌نها 4 پاسه‌وانی له‌م هێرشه‌دا برینداربوون.
ئۆتۆمبیلی سێیه‌م و چواره‌میش ناوچه‌ی شارع فه‌ڵه‌سـتینی کرده ئه‌مانج و یه‌که‌میان له به‌رده‌م یانه‌ی تورکمانیدا ته‌قیـیه‌وه و دووه‌میشـیان له گه‌ڕه‌کی موهه‌ندسینی ناوچه‌که ته‌قیـیه‌وه.
ئۆتۆمبیلی پـێـنجه‌میش له ناوچه‌ی تاڕمیـیه که‌سێـکی خۆکوژ شۆفێری ده‌کرد و خۆی ته‌قاندنه‌وه به فه‌وجی یازده‌ی سـوپای عێراقیدا. له ناوچه‌کانی تاجی و حه‌ی عامر و غه‌زالیـیه‌ش چه‌ند بۆمبێـکی چێنراو ته‌قیـیه‌وه.
له په‌یوه‌ندیـیه‌کی ته‌له‌فۆنیدا عه‌قید قاسم ڕوودانی هه‌موو هێرشه‌کانی ئه‌مڕۆی به‌غدای بۆ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا پشـتڕاست‌کرده‌وه، به‌ڵام زانیاری له‌سه‌ر ئاماری قوربانیـیه‌کان باس نه‌کرد.
جێـگای ئاماژه پـێـکردنه هاوکات له‌گه‌ڵ هێرش و توندوتیژیـیه‌کانی ئه‌مڕۆی به‌غدا له چوار پارێزگاش به هه‌مان شێوه ژماره‌یه‌ک ته‌قینه‌وه ڕوویان دا. پارێزگاکانیش بریتین له (که‌رکوک و دیاله و سه‌ڵاحه‌دین و ئه‌نبار) . ته‌قینه‌وه‌کان به ئۆتۆمبیلی مینڕێژکراو و بۆمبی چێنراو ئه‌نجامدرابوون.
شایه‌نی باسه هه‌رچه‌نده وه‌زاره‌تی ناوخۆ و ته‌ندروسـتی عێراق دوا ئاماری فه‌رمی کوژراو و بریندارانی هێرشه‌کانی ئه‌مڕۆی عێراقیان بڵاونه‌کردۆته‌وه، به‌ڵام به‌پـێی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی له نه‌خۆشـخانه و پـۆلیسه‌وه بڵاوبوونه‌ته‌وه. نزیکه‌ی 32 کوژراو و 116 بریندار هه‌ن و ژماره‌ی قوربانیـیانیش له به‌رزبوونه‌وه‌دان.
سه‌باره‌ت به ته‌قینه‌وه‌کانی به‌غداش یه‌حیا به‌رزنجی په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له که‌رکوک ڕاپـۆرتی ناردووه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی هه‌ردوو ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ.