کۆمه‌ڵێـک چه‌کدار له عێراق ته‌قه‌یان له 3 که‌س کردووه و کوشتوویانن. له لایه‌کی دیکه ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێـکی لاڕێ بووه مایه‌ی کوژرانی 2 که‌سی دیکه. ئه‌م زنجیره هێرشـانه له کاتێـکدا دێن که دوا واده‌ی کشـانه‌وه‌ی هێزه شه‌ڕکه‌ره‌کانی ئه‌مه‌ریکا له عێراق نزیـک ده‌بێته‌وه.
کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن ڕۆژی چوارشه‌ممه کۆمه‌ڵێـک چه‌کدار 3 که‌سیان له پارێزگای دیاله کوشـتووه له‌و ده‌مه‌ی له ماڵه‌که‌ی خۆیان ده‌هاتنه ده‌رێ.
هه‌روه‌ها بۆمبێـکی لاڕێ له نزیـک باڵه‌خانه‌ی دادگایه‌کی شـاری تکریتی باکوری عێراق ته‌قیوه‌ته‌وه و له ئاکامدا 2 که‌س کوژراون و به لایه‌نی که‌م 2 ی دیکه‌ش برینداربوون . کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن به لایه‌نی که‌م یه‌ک له قوربانیـیه‌کان له هێزه‌کانی ئاسایش بووه.
ڕۆژی سێشه‌ممه‌ش ته‌قینه‌وه‌یه‌کی خۆکوژی له به‌رده‌م بنکه‌یه‌کی ناونووسکردن بۆ خزمه‌تی سه‌ربازی له ناوچه‌ی باب ئهلموعهزهمی به‌غدا بووه مایه کوژرانی نزیکه‌ی 60 که‌س و برینداربوونی 125 ی دیکه.
هه‌ر ڕۆژی سێشه‌ممه ته‌قینه‌وه‌یه‌ک له گه‌ڕه‌کی ئوری به‌غدا ڕوویدا و له‌وێش 10 که‌س کوژران و به لایه‌نی که‌م 46 ی دیکه برینداربوون.