کاربه‌ده‌سـتانی عێراق ده‌ڵێن دوو ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراو له نزیـک ده‌روازه‌یه‌کی ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا ته‌قیونه‌ته‌وه و له ئاکامدا به لایه‌نی که‌م 5 که‌س کوژراون.
کاربه‌ده‌سـتانی ئاسایشی ده‌ڵێن ئه‌م دوو ته‌قینه‌وه‌یه‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه کاتژمێر 8:30 به‌یانی ڕوویانداوه له‌و ده‌مه‌ی کارمه‌ندان و کاربه‌ده‌سـتانی حکومی به ئۆتۆمبیله‌کانیانه‌وه له چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌دا بوون بچنه ناوچه‌ی سه‌وزه‌وه.
هه‌روه‌ها 15 که‌سی دیکه‌ش به‌و دوو ته‌قینه‌وه‌یه برینداربوون که پـێنجیان سه‌ربازی عێراقین.
جێی ئاماژه پـێـکردنه ناوچه‌ی سه‌وز چه‌ندین باڵه‌خانه‌ی حکومه‌تی عێراقی و باڵیۆزخانه‌ی وڵاتانی تیادایه.
له ناوچه‌یه‌کی دیکه‌ی به‌غدا، له گه‌ڕه‌کی چادریهی باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی شـاره‌که بۆمبێـکی لاڕێ ته‌قیوه‌ته‌وه و بووه‌ته مایه‌ی برینداربوونی 5 که‌س.