جێـگری سه‌رۆک وه‌زیری عێراق سـاڵح موتڵه‌گ له چاوپـێـکه‌وتنێـکدا له‌گه‌ڵ که‌ناڵی ئه‌لعێراقیـیه گوتوویه‌تی سه‌رۆک وه‌زیر نوری ئه‌لمالیکی که‌سـایه‌تیـیه‌کی نیشـتیمان‌په‌روه‌ره وده‌بێت هه‌موو هاوکاری بکه‌ن.
موتڵه‌گ گوتووشیه‌تی کێشه‌کان له‌گه‌ڵ مالیکیدا جگه له جیاوازی تێڕوانیـن هیچی دیکه نیـیه. ده‌شڵێت ئه‌و له چه‌ندین مه‌سه‌له له‌گه‌ڵ مالیکیدایه، له‌وانه یه‌کپارچه‌یی عێراق و سه‌روه‌ری یاسا.
جێی ئاماژه پـێـکردنه سـاڵح موتڵه‌ک ئاماده‌ی هیچ کۆبوونه‌وه‌یه‌کی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران نه‌بووه له‌وه‌تای له مانگی یه‌که‌وه ناکۆکی له نێوان ئه‌و و مالیکدا ده‌سـتیپـێکرد.
سه‌باره‌ت به‌م گۆڕانه له هه‌ڵوێستی موتڵه‌گ، سـکرتێری گشـتی قه‌واره‌ی عێراقیـیه‌ی سـپی جه‌مال ئه‌لبه‌تیخ گوتی ئه‌و هه‌وڵه ناوبژیوانیـیانه‌ی له ماوه‌ی ڕابردوودا دران سه‌رکه‌وتووبوون له کۆتایی‌هێنان به ناکۆکیـیه‌کانی نێوان مالیکی و موتڵه‌گدا. گوتیشی ڕه‌نگه به‌م نزیکانه موتڵه‌گ بۆ سه‌ر کاره‌که‌ی بگه‌ڕێته‌وه.
له لایه‌کی دیکه‌وه په‌رله‌مانتاری سه‌ر به ئیتیلافی قانون حسـێن ئه‌لئه‌سه‌دی گوتی نزیکبوونه‌وه‌یه‌ک له نێوان مالیکی و موتڵه‌گدا ڕوویداوه له پاش کۆبوونه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ک له که‌سه نزیکه‌کانیان. گوتیشی هه‌ردووکیان له‌سه‌ر وابه‌سـتبوون به حکومه‌تی هاوبه‌شی نیشـتیمانی و هه‌وڵدان بۆ سه‌رخسـتنی کۆکن.
شایه‌نی باسه پـێشـتر نوری ئه‌لمالیکی داوای له په‌رله‌مان کردبوو متمانه له موتڵه‌گ بسێنێت له پاش ئه‌وه‌ی له چه‌ند لێـدوانێـکدا ئه‌وی به دیکتاتۆر ناوبرد.