ئه‌مڕۆ شه‌ممه دوو ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراو له به‌غدای پایته‌ختی عێراق ته‌قیونه‌ته‌وه و له ئاکامدا به لایه‌نی که‌م 26 که‌س کوژراون.
ته‌قینه‌وه‌کان ئه‌و شیعه‌یانه‌ی کردووه‌ته نیشـانه که به‌شـداریـیان له مه‌راسیمه‌کانی سـاڵیادی کوشـتنه‌که‌ی ئیمام کازمیان کردبوو.
کاربه‌ده‌سـتێـکی وه‌زاره‌تی ناخۆ گوتی له ته‌قینه‌وه‌که‌ی یه‌که‌مدا که له کاتژمێر 12:15 به کاتی خۆجێی له نزیـک شـاڕێـیه‌کی ناوچه‌ی شوعله‌دا بووه 14 که‌س کوژراون و 32 که‌سی دیکه برینداربوون.
ئۆتۆمبیلی دووه‌م له کاتژمێر 2 ی پاش نیوه‌ڕۆ له دووڕیانی سه‌نعا ته‌قیوه‌ته‌وه و له ئاکامی ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه‌ش 12 که‌س کوژراون و 28 که‌سی دیکه برینداربوون.
ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ش زنجیره‌یه‌ک ته‌قینه‌وه سه‌رانسه‌ری عێراقی گرته‌وه و بوونه مایه‌ی کوژرانی 72 که‌س و برینداربوونی زیاتر له 250 که‌سی دیکه. گرووپی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عێراقی سه‌ر به ئه‌لقاعیده به‌رپـرسیارێتی خۆی له‌و زنجیره ته‌قینه‌وانه ڕاگه‌یاندووه.
جێی ئاماژه پـێـکردنه زیادبوونه‌وه‌ی توندوتیژیـیه‌کان له کاتێـکدایه که هه‌تا دێت و گرژیـیه سیاسـیه‌کانی نێو وڵاته‌که توندتر ده‌بن.