له‌شـکری ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت ڕۆژی یه‌کشه‌ممه له ئاکامی هێرشێـکدا بۆ سه‌ر هێزێـکی گه‌ڕۆک له عێراق سه‌ربازێـکی ئه‌مه‌ریکایی کوژراوه.
له ڕاگه‌یاندنێـکدا ڕۆژی دووشه‌ممه له‌شـکری ئه‌مه‌ریکا گوتی هێرشه‌که له شـاری به‌عقوبه‌ی ناوه‌ندی پارێزگای دیاله ڕوویداوه، به‌ڵام هیچ ورده‌کاری زیاتری نه‌دا.
جێی ئاماژه پـێـکردنه له‌وه‌تای له مانگی سێی 2003 وه شه‌ڕی عێراق ده‌سـتیپـێـکردووه زیاتر له 4400 سه‌ربازی ئه‌مه‌ریکایی له‌و وڵاته کوژراون.