خۆکوژێـک به ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراوه‌وه هێرشی کردۆته سه‌ر بنکه‌یه‌کی له‌شـکری له ڕۆژهه‌ڵاتی عێراق و له ئاکامدا 9 سه‌رباز کوژراون و 14 ی دیکه برینداربوون.
کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن خۆکوژه‌که به ماشێنه بڕ تهقهمهنیـیهکهیهوه ڕۆژی دووشه‌ممه خاڵی پـشـکنینی ئه‌و بنکه‌یه‌ی له پارێزگای دیاله تێپه‌ڕاندووه و ته‌قینه‌وه‌که‌ی ئه‌نجامداوه.
ته‌قینه‌وه‌که له شـارۆچکه‌ی که‌نعان ڕوویدا که نزیکه‌ی 70 کیلۆمه‌تر له باکوری ڕۆژهه‌ڵاتی به‌غدای پایته‌خته‌وه دوره، وه زیانی به چه‌ند باڵه‌خانه‌یه‌ک گه‌یاندووه.
هه‌تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه که‌س به‌رپـرسیارێتی خۆی له‌و هێرشه ڕانه‌گه‌یاندووه.
کۆمه‌ڵه‌کانی سه‌ر به ئه‌لقاعیده پـێشـتر ئۆباڵی ئه‌م جۆره هێرشـانهیان خراوه‌ته ئه‌سـتۆ له‌و پارێزگایه‌دا.