ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق هاتوچۆی ماتۆرسکلیان له شه‌قامه‌کانی به‌غدا قه‌ده‌غه‌کردووه و هه‌روه‌ها ده‌یان هه‌زار له ئه‌ندامانی هێزه‌کانی ئاسایشـیان بڵاوکردووه‌ته‌وه به مه‌به‌سـتی پاراسـتنی ئه‌و شیعانه‌ی به‌شـداری له ڕێوڕه‌سـمه‌کانی سـاڵیادی شه‌هیدکردنی ئیمام موسـا ئه‌لکازم ده‌که‌ن.
به‌پـێی کاربه‌ده‌سـتانی ته‌ندروسـتی و وه‌زاره‌تی ناوخۆ زنجیره ته‌قینه‌وه‌کانی دوێنێ چوارشه‌ممه که به هه‌ماهه‌نگی کرابوون و سه‌رانسه‌ری وڵاته‌که‌یان گرته‌وه، بوونه‌ته مایه‌ی کوژرانی 72 که‌س و برینداربوونی زیاتر له 270 که‌س.
سه‌ره‌ڕای ئه‌و توندوتیژیـیانه، به سه‌دان هه‌زار شیعه ئاینزا به‌رده‌وامبوون له ڕێوڕه‌سمه ئاینیـیهکانیاندا و به ئاڵای سه‌وزه‌وه ڕژانه سه‌رشه‌قامه‌کانی به‌غدا و ده‌وروبه‌ری و به‌ره‌و ناوچه‌ی کازمیـیه به‌ڕێـکه‌وتن که له‌وێ مه‌زاری ئیمام موسـا ئه‌لکازمی لێـیه.
هاوکات شه‌قامه سه‌ره‌کیـیه‌کانی به‌غدا به به‌ربه‌سـتی کۆنکرێتی گیراون و هێزه‌کانی ئاسایش خاڵی پـشـکنینیان له‌سه‌ر ئه‌و شه‌قامانه‌دا داناوه که به‌ره‌و مه‌زاره‌که ده‌چن.
ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق هه‌ر ئه‌مڕۆ ڕایانگه‌یاند ژماره‌ی ته‌قینه‌وه‌کانی دوێنێ 22 بوون و حه‌وت شـار و شـارۆچکهیان گرتووه‌ته‌وه.
هه‌تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه که‌س به‌رپـرسیارێتی خۆی له‌و هێرشانه ڕانه‌گه‌یاندووه، به‌ڵام شێوازی ئه‌نجامدانیان له کاری ئه‌لقاعیده و میلیتانه سووننه‌کانی هاوپه‌یمانانیان ده‌چێت که ده‌یانه‌وێت له ڕێی زیادکردنی گرژی ئاینزایی وڵاته‌که ناسه‌قامگیر بکه‌ن.