وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ژماره‌یه‌ک له به‌ندکراوانی عێراقی هه‌ره پایه به‌رزی داوه‌ته‌وه ده‌ستی حکومه‌تی عێراقی.
له‌و باره‌یه‌وه ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراقی ده‌ڵێن ئه‌مڕۆ تارق عه‌زیزی جێگری سه‌ره‌ک وه‌زیرانی پێشوی رژێمی سه‌دام حسێن له‌گه‌ڵ پتر له 20 به‌رپرسی دیکه‌ی ده‌سه‌ڵاتداری عێراقیان ڕاده‌ست کراون.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه، کاربه‌ده‌ستانی عێراقی ده‌ڵێن، ئه‌م به‌ندکراوانه له گرتووخانه‌ی ئه‌مه‌ریکایی ناسراو به که‌مپی کرۆپه‌ر، ده‌ست به‌سه‌ر بوون. بڕیاره سبه‌ی پـێنجشه‌ممه وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له رێوڕه‌سمێکدا کۆنترۆڵی به‌ندیخانه‌ی ناوبراو بداته ده‌ستی حکومه‌تی عێراقی.
ئه‌وه‌ی شایانی باسه، تارق عه‌زیز، ئه‌وه‌ی که وته‌بێژی سه‌ره‌کی سه‌دام حسێن بوو، 4 ساڵی له به‌ندیخانه‌ی ئه‌مه‌ریکای له عێراق به‌سه‌ر برد. هه‌روه‌ها دادگاکانی عێراقی له میانه‌ی دوو دادگایی‌کردنی تارق عه‌زیزدا، 22 ساڵ حکومی زیندانی بۆ ناوبراو بڕیه‌وه، ئه‌مه‌ش به‌هۆی تاوانه‌کانی له میانه‌ی حکومڕانی سه‌دام حسێندا.
تاریق عه‌زیز هه‌نووکه ته‌مه‌نی له‌سه‌ر 70 ساڵه‌وه‌یه، له ده‌مێکی پێش‌وه‌ختی ئه‌مساڵدا دوو جار جه‌ڵته‌ی مێشک لێی‌داوه، هه‌ربۆیه خانه‌واده‌که‌ی نیگه‌رانیان له‌سه‌ر ڕه‌وشی ته‌ندرستی ده‌ربڕیوه.