ژماره‌یه‌ک ته‌قینه‌وه له عێراق که هێزه ئاسایشیـیه‌کان تیایاندا کرابوونه ئامانج و نیشـانه، بوونه‌ته هۆی کوژرانی به لایه‌نی که‌م 4 که‌س له دوو شـاری سه‌ره‌کی عێراقدا وه‌ک کاربه‌ده‌سـتانی وڵاته‌که به ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی ئه‌سـۆشیه‌تد پـرێسـیان گوتووه.
له ناوجه‌رگه‌ی شـاری ڕومادی ڕۆژئاوای عێراق ئۆتۆمبێلێـک له نزیک بنکه‌یه‌کی پـشـکنینی پـۆلیسه‌وه ته‌قیوه‌ته‌وه و له‌و هێرشه‌دا پـۆلیسێـک کوژراوه و کارمه‌ندانی نه‌خۆشـخانه‌یه‌کی نزیک له شوێنی ڕووداوه‌که‌ش گوتوویانه به لایه‌نی که‌م 5 پـۆلیسیش به خه‌ستی بریندارن و هه‌روه‌ها 2 که‌سی تریش که له‌و ناوه‌دا بوون.
هه‌ر چه‌ند کاتژمێرێـک دواتر له به‌غدا هێرشبه‌رێـکی خۆکوژ له بنکه‌یه‌کی پـشـکنیندا خۆی ته‌قاندووه‌ته‌وه و کاربه‌ده‌سـتان گوتوویانه 2 کاربه‌ده‌سـتی پـۆلیس و که‌سێـکی سیڤیلیش له‌و هێرشه‌دا کوژراون و 9 که‌سی تریش که سیانیان پـۆلیسن بریندارن.
هاوکات هه‌ر ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه دکتۆر خه‌یروڵڵا حه‌سه‌ن وه‌زیری بازرگانی عێراق که کورده له هه‌وڵێـکی کوشتن ڕزگاری بووه.
سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ ده‌ڵێن وه‌زیری بازرگانی عێراق له‌و هه‌وڵه ده‌رباز بووه پاش ئه‌وه‌ی هێرشبه‌رێـکی خۆکوژ چه‌ند جارێـک ویسـتوویه‌تی بچێته ناو وه‌زاره‌تی بازرگانیـیه‌وه، وه‌لێ پاش ئه‌وه‌ی پاسه‌وانه‌کان ئاگادارده‌کرێنه‌وه هێرشبه‌ره‌که خۆی ده‌ته‌قێنێته‌وه و پـۆلیسێـکیش به خه‌سـتی بریندارده‌بێت.