به‌رپـرسـانی عێراقی ده‌ڵێن له ئاکامی ته‌قینه‌وه‌ی ماشـێـنێـکی بۆمبڕێژکراو له ده‌ره‌وه‌ی قاوه‌خانه‌یه‌ک له ناوچه‌ی ده‌ره‌وه‌ی خۆرهه‌ڵاتی به‌غدای پایته‌خت 8 که‌س کوژراون.
له‌و باره‌یه‌وه لێـپـرسـراوانی عێراقی ده‌ڵێن ته‌قینه‌وه‌که‌ی دوێنێ ئێواره له گه‌ڕه‌کی سه‌دری زۆرینه شیعه ئه‌نجام درا، واته له‌و شـوێنه‌ی قه‌ڵای موقته‌دا ئه‌لسه‌دری مه‌لای دژ به ئه‌مه‌ریکایه.
ئه‌و شوێنه‌ی ته‌قینه‌وه‌که‌ی تێدا روویدا ئه‌و جێگه‌یه‌یه که لاوان تێدا کۆده‌بنه‌وه بۆ گه‌مه‌ی دۆمنه و هه‌روه‌ها چایی خواردنه‌وه.
هاوکات ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی ئه‌سۆشێتد پرێس له زاری به‌رپرسانی پۆلیسی عێراقی ده‌گێرێته‌وه که ده‌ڵێن؛ وا پێ‌ده‌چێت بۆمبه‌که پێش وه‌خت ته‌قیبێته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی 3 میلشیای گومان لێکراو له ده‌می ته‌قینه‌وه‌که‌دا له نێو ئۆتۆمبیله بۆمبڕێژکراوه‌که‌دا بوون.
له لایه‌کی تره‌وه، به‌رپرسانی عێراقی ئه‌مڕۆ ڕایانگه‌یاند که بۆمبێکی چێندراوی نێو جاده به ڕووی ماشێنێلی هێزی گه‌رۆکی پۆلیسدا له ناوجه‌رگه‌ی به‌غدای پایته‌خت ته‌قیوه‌ته‌وه و ده‌رئه‌نجام 8 که‌س زامداربوون که 5 یان پۆلیس بوون.
له ڕووداوێکی تردا 2 سه‌بازی عێراقی کوژراون و هه‌روه‌ها 7 ی دیکه برینداربوون له‌و ده‌مه‌ی له شارۆچکه‌ی مه‌حمودیـیه‌ی باشوری به‌غدا سه‌رگه‌رمی پوچه‌ڵکردنه‌وه‌ی بۆمبێک بوون و پـێیاندا ده‌ته‌قیوه‌ته‌وه.
ئه‌وه‌ی شایانی باسه، ئه‌م ته‌قینه‌وانه‌ی دوێنێ و ئه‌مڕۆی عێراق به ڕۆژێک دوای زنجیره‌یه‌ک له ته‌قینه‌وه و پێـکدادان له چه‌ندان ناوچه‌ی عێراق دێت که به‌لای که‌م تیایاندا 110 که‌س بوونه قوربانی و به خوێناوی‌ترین ڕۆژی توند و تیژی له ماوه‌ی ئه‌مساڵدا داده‌نرێت.