سه‌ر له به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه به‌غدای پایته‌ختی عێراق له زنجیره‌یه‌ک ته‌قینه‌وه و هێرشی جیاوازدا ده‌یان قوربانی لێـکه‌وته‌وه که زیاره‌ته‌وانانی شیعه‌ی کرده ئامانج له بۆنه‌ی یادی شه‌هیدکردنی ئیمام موسای کازم، یه‌ک له دوازده ئیمامه‌کانی شیعه‌ی ئیسلام.
له‌م ڕۆژانه‌دا تایفه‌ی شیعه له پارێزگاکانی باشور و ناوه‌ڕاستی عێراق به ڕۆژانێـکی غه‌مباریدا تێده‌په‌ڕن و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ناوچه‌ی کازمیـیه‌ی به‌غدا له ئه‌مڕۆوه هه‌تا پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو هه‌زاره‌ها پیادڕه‌وی ئاینزای شیعه ڕووی تێده‌که‌ن و گه‌وره‌ترین خڕبوونه‌وه و قه‌ره‌باڵغیش له ڕۆژی هه‌ینی له‌سه‌ر شه‌ممه‌دایه و هه‌موو سـاڵێـک له‌و ڕێوڕه‌سـمه‌دا به‌شـداربووانی ملیۆنێـک تێده‌په‌ڕێنێت.
شایه‌نی باسه ئه‌مڕۆش له‌و ڕێوه‌ڕه‌سـمه‌دا وێڕای ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌کی زۆر له هێزه‌کانی سوپا و پـۆلیسی عێراق له‌گه‌ڵ هاوکاری و چاودێری ئاسـمانی به‌غدا به فڕۆکه، که‌چی هه‌موو ئه‌مانه نه‌یانتوانی ڕێگه له هێرش و توندوتیژیـیه‌کان بگرێت و پـێش سێ ڕۆژ له‌و زیاره‌ته ملیۆنیـیه ده‌یان کوژراو و بریندار بوونه قوربانی ئه‌و زنجیره هێرشانه‌ی به‌غدا و چه‌ند ناوچه‌یه‌کی عێراقی گرته‌وه.
سه‌ره‌تا و بۆ جاری چواره‌م ناوچه‌ی کازمیـیه‌ی مه‌زارگای ئیمام موسای کازم هاوشێوه‌ی هێرشه‌کانی پـێشـووی به موشه‌کی هاوه‌ن نزیکه‌ی 15 قوربانی لێـکه‌وته‌وه.
له ناوچه‌ی که‌ڕاده‌ی ناوه‌ڕاستی به‌غداش چادرێـکی پـێشـکه‌شکردنی خواردن و ئاو به‌سه‌ر زیاره‌ته‌واناندا هێرشی کرایه سه‌ر ئۆتۆمبیلێـکی مینڕێژکراو و له ئاکامدا 45 کوژراو و برینداری لێـکه‌وته‌وه. هه‌روه‌ها ئۆتۆمبیلێـکی مینڕێژکراوی دیکه ته‌لارێـکی نیشته‌جێ بوونی له باکوری به‌غدا کرده ئامانج و نزیکه‌ی 10 قوربانی له‌وته‌قینه‌وه‌یه‌ش که‌وته‌وه.
هاوکات وێڕای هێرشی چه‌کداری و ده‌سـتڕێژی هه‌ڕه‌مه‌کی له زیاره‌ته‌وانان و ته‌قینه‌وه‌ی چه‌ند بۆمبێـکی چێنراویش له‌سه‌ر ڕێـگاکانی کازمیـیه ژماره‌یه‌ک قوربانیانی دیکه‌یان به دوای خۆیاندا هێنا.
هه‌ر ئه‌مڕۆ له چه‌ند پارێزگایه‌کی عێراقیش به هه‌مان شێوه توندوتیژی به‌هێزیان به‌خۆیانه‌وه بینی که به‌هێزترینیان له پارێزگای که‌رکوک بووه و به 3 ئۆتۆمبیلی مینڕێژکراو ئه‌نجام دراوه.
پاشان دوو ئۆتۆمبێلیش له پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین ته‌قیونه‌ته‌وه و ئۆتۆمبیلێـکیش له پارێزگای دیاله به هه‌مان شێوه ته‌قیوه‌ته‌وه و له شـاری که‌ربه‌لاش ئۆتۆمبێلێـک ته‌قیوه‌ته‌وه و له پارێزگای موسڵیش به هه‌مان شێوه ئۆتۆمبیلێـکی مینڕێژکراو ته‌قیوه‌ته‌وه. ژماره‌ی قوربانیـیانیش نزیـک بووه‌ته‌وه له 300 کوژراو و بریندار له کۆی گشـتی هێرشه‌کانی ئه‌مڕۆی عێراق که به‌شی زۆریان زیارته‌وانانی شیعه‌یان پـێکراوه‌ته ئامانج.
ده‌توانن گوێبیسـتی درێژه‌ی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 2:50 خوله‌كه.