کاربه‌ده‌سـتانی عێراق ده‌ڵێن زنجیره‌یه‌ک ته‌قینه‌وه له سه‌رانسه‌ری به‌غدا بوونه‌ته مایه‌ی کوژرانی به لایه‌نی که‌م 23 که‌س و برینداربوونی به ده‌یان که‌سی دیکه.
ده‌سه‌ڵاتداران گوتیان کوشنده‌ترین هێرشه‌کانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ئه‌وه ته‌قینه‌وه خۆکوژیـیانه بوون که یه‌کێـکیان له ده‌ره‌وه‌ی بنکه‌یه‌کی پـۆلیس له ناوه‌ندی به‌غدا ڕوویدا و ته‌قینه‌وه‌یه‌کی دیکه له گه‌ڕه‌کی حوڕیـیه و هه‌ردووکیان بوونه هۆی کوژرانی 17 که‌س.
ته‌قینه‌وه‌یه‌کی جودا له حوڕیـیه کوژرانی یه‌ک که‌سی لێـکه‌وته‌وه و هه‌روه‌ها برینداربوونی 12 که‌سی دیکه که زۆربه‌یان سه‌ربازن.
له باشوری به‌غداش، له ئاکامی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراو 3 که‌س کوژران و هاوکات له به‌شی ڕۆژئاوای شـاره‌که‌ش بۆمبێـک له په‌نا ڕێـگایه‌کدا ته‌قیـیه‌وه و 2 که‌سی کوشت و 5 که‌سی دیکه‌ی بریندارکرد.
ڕۆژی دووشه‌ممه‌ش زنجیره‌یه‌ک ته‌قینه‌وه له شـاره‌که ڕوویاندا و بوونه هۆی کوژرانی 10 که‌س و برینداربوونی 19 که‌سی دیکه.
هه‌رچه‌نده به به‌راورد به سـاڵانی 2006 و 2007 شه‌ڕی تایفی زۆر که‌مبووه‌ته‌وه، به‌ڵام هێشـتا به به‌رده‌وامی ته‌قه و ته‌قینه‌وه هه‌یه.