کاربه‌ده‌سته باڵاکانی عێراق ده‌ڵێن ئه‌وان تاووتوێی چه‌ند بژاره‌یه‌ک ده‌که‌ن بۆ ڕێگادان به هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا تا پاش کۆتایی ئه‌م ساڵیش له وڵاته‌که‌دا بمێننه‌وه.
له‌و لێدوانانه‌ی که له ڕۆژی دووشه‌ممه‌دا بڵاوبوونه‌ته‌وه، کاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن ئه‌وان چاوه‌ڕوان ده‌که‌ن ژماره‌یه‌کی سنوورداری هێزه‌کان پاش دوا مۆڵه‌تی کشانه‌وه‌ش هه‌ر له وڵاته‌که بمێننه‌وه، ئه‌مه‌ش له کاتێکدایه که وتووێژ له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌ستانی ئه‌مه‌ریکا به‌رده‌وامه.
سه‌رۆک وه‌زیر نوری ئه‌لماليکی به ئاژانسی هه‌واڵی ڕۆیته‌رزی ڕاگه‌یاندووه که ژماره‌یه‌ک له مه‌شقپێکه‌ره‌کانی له‌شکری ئه‌مه‌ريکا بۆی هه‌یه وه‌کو به‌شێک له ئه‌رکی مه‌شق و ڕاهێنانی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریکا بمێننه‌وه یان به‌شداری له گروپی مه‌شق و ڕاهێنانی هێزه‌کانی ناتۆدا بکه‌ن.
ئه‌و بژارانه مه‌سه‌له‌کانی دابینکردنی په‌نا پارێزی به هێند وه‌رناگرێت ئه‌گه‌ر بێت و سه‌ربازه‌کان وه‌کو توانایی له‌شکری ئۆپه‌راسیۆن بکه‌ن. وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا داوا ده‌کات په‌ناپارێزییه‌کی ئێستا بهێڵرێته‌وه ئه‌گه‌ر ڕاهێنه‌رانی له‌شکری بمێننه‌وه، له کاتێکدا ژماره‌یه‌ک له ڕێبه‌رانی عێراقی ئه‌و بژاره‌یه ڕه‌تده‌که‌نه‌وه.
عه‌لی عه‌لاق له کابینه‌تی حکومه‌ت به ئاژانسی هه‌واڵی فه‌ڕه‌نسی گوتووه عێراق سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی نایه‌وێت په‌ناپارێزی بدات به‌و سه‌ربازه ئه‌مه‌ریکاییانه و شیانی ئه‌وه‌ش هه‌یه سه‌ربازانی ئه‌رکی مه‌شق و ڕاهێنان هه‌ر نه‌بێت.
شایانی باسه له ئێستادا نزیکه‌ی 43 هه‌زار و 500 سه‌ربازی ئه‌مه‌ریکا له عێراق هه‌ن. به پێی ڕێککه‌وتنی ئاسایشی ساڵی 2008 پێویسته تا کۆتایی ئه‌م ساڵ ته‌واوی ئه‌و هێزانه له عێراقدا بکشێنه‌وه.