کاربه‌ده‌ستانی عێراق ده‌ڵێن مه‌سیحیه‌کانی عێراق کراونه‌ته ئامانجی زنجیره په‌لاماری نوێ که له ئه‌نجام به که‌می 5 که‌س کوژراو‌ن و 33 که‌سیش برینداربوون.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ده‌ڵێت میلیتانان چه‌ندین هێرشی بۆمبی و به هاوه‌نیان کردۆته سه‌ر چه‌ند گه‌ره‌کێـکی مه‌سیحی نشین له سه‌رتاسه‌ری به‌غدا. کاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن زۆربه‌ی هێرشه‌کان له ماوه‌ی 2 کاتژمێر و سه‌رله‌به‌یانی چوارشه‌ممه کراون، به‌ڵام هه‌ندێک له هێرشه‌کان ده‌رنگانێکی سێشه‌ممه کرابوونه سه‌ر مه‌سیحیه‌کان.
ئه‌م هێرشانه ته‌نها 10 رۆژ پاش هێرشه دڕه‌ندانه‌که‌ی میلیتانان بۆ سه‌ر کڵێسا‌ی سه‌یده‌ت ئه‌لنه‌جات له به‌غدا که له ئاکام 58 کوژران که یه‌کێکیان قه‌شه بوو.
ڕێکخراوی سه‌ر به ئه‌لقاعیده به ناوی دوڵه‌تی ئیسلامی عێراق به‌رپرسیارێتی ئه‌و هێرشه‌ی گرتبووه ئه‌ستۆ و هه‌ڕه‌شه‌ی کردووه ده‌ست له هێرشی زیاتر ده‌دات له دژی مه‌سیحیه‌کان له عێراق.
زیاتر له 30 له‌و بریندارانه‌ی له‌و هێرشه رزگاریان بوو بۆ چاره‌سه‌ری پزیشکی به‌ڕێکراونه‌ته فه‌ره‌نسا. کاربه‌ده‌ستانی فه‌ره‌نسا ده‌ڵێن برینداره‌کان ده‌توانن داوای په‌نابه‌ری بکه‌ن.