موقته‌دا سه‌دری که‌سایه‌تی شیعه ئاینزای خاوه‌ن توانا‌و ده‌سه‌ڵات ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له واده‌ی دیاریکراویدا که کۆتایی ئه‌م ساڵه له عێراق نه‌کشێنه‌وه ،ئه‌وا لایه‌نگرانی ده‌ست به شه‌رکردنه‌وه له دژی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌که‌نه‌وه.
له‌و باره‌یه‌وه ئه‌مرۆ وته‌بێژێکی موقته‌دا به‌یاننامه‌ی په‌یوه‌ستی بۆ سه‌دان هه‌زار له ده‌ست و لایه‌نگرانی خوێنده‌وه، ئه‌وانه‌ی له به‌غدای پایته‌خت گردببونه‌وه. ئه‌وه‌ی شایانی باسه ملیشیاکانی موقته‌دا سه‌ده‌ر، دوا به‌دوای داگیرکردنی عێراق له لایه‌ن سوپایی وڵاته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مه‌ریکا بۆ چه‌ندان ساڵ شه‌ریان له دژی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکایی له عێراق کرد هه‌تا ئاگربه‌ستی ساڵی 2008 .
ئه‌وه‌ی جێی ئاماژه‌یه ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌ی ئه‌مڕۆی موقته‌دا سه‌در دوای ئه‌وه بوو که رۆبه‌رت گه‌یتست وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریکا به سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریکای له عێراق گوت که‌ئه‌گه‌ر حکومه‌تی عێراقی داوا بکات ئه‌وا وڵاته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌خوازێت دوای واده‌ی دیاری کراو بۆ کشانه‌وه‌ی سه‌ربازانی له عێراق هێزی خۆی له‌و وڵاته‌دا بمێنێته‌وه.
وڵاته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مه‌ریکا هه‌نوکه نزیکه‌ی 47 هه‌زار سه‌ربازی له عێراقدا هه‌یه که ئه‌رکی مه‌شق و ڕاهێنان و ئامۆژگاری بۆ هێزه‌کانی عێراقیان له ئه‌ستۆدایه. هه‌روه‌ها نوریئه‌لمالیکی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراقی به‌مدوایانه گوتی که سوپای وڵات تادێت توانایان له زیادبوندایه بۆ گرتنه ئه‌ستۆی ئه‌رکی ئاسایشی.